ڤیدیۆ؛ چاڤی: کارێکی باش ناکەن کە سەبارەت بە نەیمار پرسیارم لێدەکەن

20-08-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by JAVIER SORIANO / AFP
Photo by JAVIER SORIANO / AFP
نیشانەکردن چاڤی نەیمار
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بارسێلۆنا لە گەڕی دووەمی لالیگادا، میوانداری کادیز دەکات، کە چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانە کەتەلۆنییەکە، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەدا قسەی کرد و باسی یارییەکە و سڕکردنی خۆی و چوونی نەیمار بۆ سعودیەی کرد.
 
ئەمە پوختەی قسەکانی چاڤییە:
 
لەسەر سڕکردنم بۆ دوو یاری؟ نامەوێ مشتومڕی زیاتر دروست بکەم. ئەو رۆژە لەژێر گوشارەکانی دوای یارییەکە بەرامبەر خیتافی قسەم کرد. بەزۆری هەستەکان پەیوەستن بە ئەنجامەکانەوە، جا بردنەوە بێت، شکست بێت یان یەکسانبوون، تووڕەیی من تەنیا بۆ ماوەی 24 کاژێر دەخایەنێت. هەموو شتێک کۆتایی هاتووە. ئیدی تووڕە نیم. ئێستا سەرنجم لەسەر ئەو شتانە دەبێت کە دەتوانم کۆنتڕۆڵی بکەم. ئەوەی من دەتوانم کۆنتڕۆڵی بکەم باشترکردنی تیپەکە و باشترکردنی تۆپی پێ و هێرشبردن و بەرگریکردنی باشترە. پێموایە ئێمە زۆر بە باشی بەرگریمان کرد. خیتافی بەزەحمەت دەیتوانی هیچ هەلێک لە دژی ئێمە دروست بکات. پێموایە ئێستا دەبێت سزاکە قبوڵ بکەم و تەواو.
 
سەبارەت بە گواستنەوەی نەیمار بۆ خولی سعودیە؟ لەبارەی ئەو یاریزانانەی لە تیپەکەمدا نین پرسیارم لێدەکەن، ئەوە هیچ چاکە نییە لەگەڵم دەکەن، دواتر یانەکانی دیکە لێم تووڕە دەبن، ناتوانم هیچی دیکە بڵێم، هیوای سەرکەوتن بۆ نەیمار دەخوازم، من پەیوەندییەکی باشم لەگەڵیدا هەیە. هاوڕێی تیپ بووین. هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم بۆ هەر شوێنێک بچێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).