ڤیدیۆ؛ نەیمار ناسێنرا

20-08-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by Haitham EL-TABEI / AFP
Photo by Haitham EL-TABEI / AFP
نیشانەکردن نەیمار یانەی هیلال
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یانەی هیلالی سعودی ئەستێرەی نوێی خۆی، نەیمار داسیلڤای بەرازیلی ناساند، کە بە گرێبەستێکی گەورەی لە پاریس سانجێرمانەوە هاتووە.
 
یانەی هیلال لەسەر یاریگەی شا فەهد ئاهەنگێکی گەورەی بۆ ناساندنی نەیمار رێکخستو  نزیکەی 70 هەزار هاندەر ئامادەی بوون. 
 
نەیمار بەدرێسی هیلالەوە هاتە نێو یاریگە و لە نێو چەپڵەڕێزانی هەموواندا سڵاوی لە هاندەرانی یانەکەی کرد و دوای ئەوەش قسەی بۆ ئامادەبوون کرد و خۆشحاڵی خۆی بە هاتنە ریزەکانی هیلال نیشاندا.
 
نەیمار گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان تەواونەکرد، بەرامبەر 90 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی هیلالەوە کرد، گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2025 دەبێت و لە ماوەی ئەو دوو ساڵەدا یاریزانەکە 300 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچە لە یانەکە وەردەگرێت.
 
نەیمار قسەی بۆ هاندەران کرد و گوتی "ئەم کاتەتان باش، بۆ هەموو هاندەرانی هیلال، زۆر دڵخۆشم کە ئەمشەو لێرەم، ویستم لەم کەشوهەوا ورووژێنەرەدا بم، ئێمە ورووژاندنی زیاتر و زیاترتان بۆ دەهێنینە لێرە".
 
ئەستێرەی بەرازیلی زیاتر گوتی "جارێکی دیکە زۆر دڵخۆشم کە لێرەم. هیوادارم لەگەڵ ئێوە نازناو و جامەکان ببەمەوە. زۆر دڵخۆشم کە لەم یانە گەورەیەدام لەبەردەم ئەم هاندەرە سەرسوڕهێنەرانەدا".
 
نەیمار گوتیشی "با چێژ لەم وەرزە و وەرزەکانی داهاتوو لەگەڵ هیلال وەربگرین، و پێکەوە نازناوەکان بەدەست بێنین".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە