یوڤێنتوس و ئایاکس بۆ گواستنەوەی سوارێز لەسەر هێڵن

20-08-2020
سه‌فین ته‌ها @safintaha
A+ A-

رووداو دیجیتال 

یانەکانی ئایاکس ئەمستەردارمی هۆڵەندی و یوڤێنتوسی ئیتالی لەسەر هێڵن بۆ گواستنەوەی لویس سوارێزی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا.

دوای ئەوەی ناوی ئەو یاریزانانە دەست میدیاکان کەوت کە لە هاوینی ئەمساڵدا یانەی بارسێلۆنا جێدەهێڵن کە لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی یەکێکە لەو یاریزانانە، هەرزوو یانەی ئایاکسی هۆڵەندی ئامادەکاریکرد بۆ گواستنەوەی و گەڕاندنەوەی سوارێز بۆ ریزەکانی، بەپێی رۆژنامەکانی هۆڵەنداشبێت، ئەو یانەیە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی لویزیتۆ ئامادەکردووە.

+

نەک تەنیا ئایاکس، بەڵکو رۆژنامەکانی ئیتالیا ئاماژەیان بەوەکردووە کە یانەی یوڤێنتوسیش دەیەوێ دەستبەرداری گۆنزالۆ هیگواین ببێت و لویس سوارێز بکاتە شوێنگرەوەی، ئەمەش لە حاڵەتێکدا روودەدات کە هیگواین بفرۆشێت یان بیداتە یانەیەکی دیکە.

دوای شکستەگەورەکەی یانەی بارسێلۆنا بەرامبەر بە یانەی بایرن میونشن، سەرۆکی یانەکە بۆ لەبیربردنەوەی ئەو کارەساتە، بڕیاریدا راهێنەرەکەیان کە کیکێ سیتێنە دووربخاتەوە و رۆناڵد کۆمانی دیاریکرد، لە میدیاکانیش بڵاوبووتەوە کە بەرپرسانی بارسا بە چوار یاریزانیان گوتووە ئەم هاوینە لە یانەکە دەڕۆن، یەکێك لەو یاریزانانەش سوارێزە.

سوارێز لە ساڵی 2014ـەوە یاریزانی بارسێلۆنایە، دوای ئەوەی لە لیڤەرپوولەوە روویکردە ئەو یانەیە و 283 یاری بە درێسی بارساوە کردووە و خاوەنی 198 گۆڵیشە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە