رۆناڵدۆ بەفەرمی بووە سەرۆکی ڤایادۆلید

20-08-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن رۆناڵدۆ دالیما
A+ A-

رووداو - هەولێر

کارلۆس سوارێز، سەرۆکی یانەی ڤایادۆلیدی ئیسپانی، دوای 18 ساڵ وازی لەسەرۆکایەتی یانەکەی هێنا و پۆستەکەی رادەستی، رۆناڵدۆ دالیمای بەرازیلی کرد.

سوارێز لەلێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، زۆر هەست بە ئارامی و دڵخۆشی دەکەم، کە ماوەی 18 ساڵ و 3 مانگ و 3 رۆژ لەگەڵ ئەم یانەیە بووم.

سەرۆکی یانە ئیسپانییەکە زیاتر گوتی، لەگەڵ ئەم یانەیە کاری زۆرباشمان کرد، بەدرێژایی ئەو کاتەی پێکەوە بووین، کەسایەتی زۆر باش و جددی هاتنە پێشەوە و ئەمەش یانەکەی زیاتر پێشخست.

لەبارەی داهاتووی یانەکە کارلۆس دەڵێت، من زۆر پشتڕاستم کە بڕیارێکی راستم داوە بۆ فرۆشتنی یانەکە، رۆناڵدۆ زۆر بەخێرایی لەگەڵ کارەکە راهات و کەسێکی ئازایە، ئەو زۆر بەباشی لە تۆپی پێ تێدەگات، ئەو بەو شێوەیە هاوکاری یانەکە دەکات وەک ئەوەی کارمەندێکی ڤایادۆلید بێت.

رۆناڵدۆ دالیما، ئەستێرەی تۆپی پێی بەرازیل دوو ساڵ لەمەوبەر زۆرینەی پشکەکانی یانەی ڤایادۆلید ئیسپانی کڕیووەتەوە، ئێستاش بەتەواوی خاوەنداریەتی یانەکەی وەرگرت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە