ده‌بێته‌ شوێنگره‌وه‌ى براڤۆ

رووداو -سلێمانى 

یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانى به‌ شێوه‌یه‌كى زۆرله‌گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ گۆڵپارێزى هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵه‌نده‌و یانه‌ى ئه‌جاكس ئه‌مسته‌ردام یاسپه‌ر سیلسن  نزیك ده‌بێته‌وه‌ .

به‌ پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى ( مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ـى ئیسپانى، ئه‌جاكس و بارسا رێككه‌وتن بۆگواستنه‌وه‌ى سیلسن له‌ هۆڵه‌نده‌وه‌ بۆ ئیسپانیا له‌ به‌ بڕى 13 ملیۆن یۆرۆ .

هه‌واڵه‌كه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌، گۆڵپارێزه‌كه‌ى ئه‌یاكس تاوه‌كو یارى هاتنى پاڵاوتنه‌كانى سه‌ركه‌وتن بۆ خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى ده‌مێنێته‌وه‌و پاش ئه‌وه‌ رووده‌كاته‌ ئیسپانیاو گرێبه‌سته‌كه‌ى ئیمزا ده‌كات.

پێشتر رۆژنامه‌ى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى ئیسپانى ئاشكرایكرد، براڤۆ له‌ پاش ده‌سته‌به‌ركردنى ناسناوى جامى سووپه‌رى ئیسپانیا براڤۆ  به‌ یاریزانه‌كانى راگه‌یاندووه‌ له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوو ماڵئاوایى له‌ ریزه‌كانى ده‌كات و روو له‌ مانَچێسته‌ر سیتى ده‌كات .


رۆژنامه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌، براڤۆ ته‌واوى گفتوگۆكانى له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر ستى به‌كۆتاهاتووه‌و له‌ چه‌ند كاژێرى داهاتووش ئه‌و گرێبه‌سته‌ به‌ فه‌رمى ئاشكرا ده‌كرێت .