یانەی کۆمۆ ئەفسانەیەکی بارسای کردە راهێنەری هەمیشەیی خۆی

9 کاژێر له‌مه‌وپێش
دیاری حەسەن
نیشانەکردن سیسک فابریگاس یانەی کۆمۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی کۆمۆی ئیتاڵی، سیسک فابریگاسی ئیسپانی و یاریزانی پێشووی ئارسیناڵ و بارسای کردە راهێنەری خۆی بۆ وەرزی داهاتوو.
 
لەنیوەی وەرزی رابردوودا، سیسک فابریگاس بۆ ماوەیەک وەک راهێنەری کاتی دەستبەکاربوو لەو یانەیە، دواتر بووە راهێنەری یاریدەدەر لە ستافی ئۆسیان رۆبێرتسی وێڵزی، لەگەڵ کۆتایی هاتنی وەرز رۆبێرتس بڕیاری جێهێشتنی یانەی کۆمۆی دا و راستەوخۆ یانەکە لەگەڵ فابریگاس گەیشتنە رێککەوتن بۆ ئەوەی سەرپەرشتی یانەکە بکات بۆ وەرزی داهاتوو.
 
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەفسانەیەکی دیکەی یانەی بارسێلۆنا وەک بەڕێوەبەری کارگێڕی ئەو یانەیە کاردەکات و پشکی لە یانەی کۆمۆ هەیە، ئەویش تێری هێنریی ئەفسانەی فەرەنسییە.
 
یانەی کۆمۆ دوای سەرکەوتنی بۆ خولی پلەیەکی ئیتاڵیا گرێبەستی لەگەڵ چەند ئەستێرەیەکی وەک ئەندریا بیلۆتی، پیپی رینا و ئەلبێرتۆ مۆرینۆ کردووە و چاوی بڕیوەتە تواناکانی ئەنتۆنی مارسیال و ئەلێکسیز سانشێز و چەند ئەستێرەیەکی دیکە.
 
جگە لەوانە، فابریزیۆ رۆمانۆ رایگەیاند کە یانەی کۆمۆ زۆر نزیکە لە راگەیاندنی گرێبەستی رافایێل ڤارانی بەرگریکاری فەرەنسی.
 
عەلی جاسم، یاریزانی عێراقیش یەکێکە لەو یاریزانانەی کۆمۆ گرێبەستی لەگەڵیاندا کردووە، کە پێشبینی دەکرێت ئەو یاریزانە عێراقییە پێش دەستپێکی ئۆڵیمپیادی پاریس بگاتە ئیتاڵیا و واژۆی گرێبەستەکەی یانەی کۆمۆ بکات و ناونووس بکرێت لە لیستی یاریزانانی ئەو یانەیە بۆ وەرزی داهاتوو، بۆ ئەوەی راستەوخۆ دوای تەواوبوونی ئۆڵیمپیاد لەگەڵ یانەکە لە خولی ئیتاڵیدا ئامادەبێت. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە