له یارییه‌ی دۆستانه‌دا كه له ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو، یانه‌ی بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی توانی له لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی بباته‌وه.
له‌و یارییه‌دا كه هه‌ردوو یانه وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی نوێ ئه‌نجامیاندا، یانه ئه‌ڵمانییه‌كه به ئه‌نجامی 3 ـ 2 گۆڵ له پاڵه‌وانی ئه‌وروپای برده‌وه.
پاكۆ ئه‌لكاسێر له خوله‌كی 3دا گۆڵی یه‌كه‌می بۆ بۆرووسیا دۆرتمۆند تۆماركرد.
له خوله‌كی 35دا هاری ویلسۆن گۆڵی یه‌كه‌م و یه‌كسانبوونی بۆ رێدز تۆماركرد.
له گێمی دووه‌مدا و له خوله‌كه‌كانی 53 و 58دا تۆماس دیلانی و جاكۆپ برۆن لارسن گۆڵی دووه‌م و سێیه‌میان بۆ یانه ئه‌ڵمانییه‌كه تۆماركرد.
له خوله‌كی 75دا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ لیڤه‌رپوول هه‌ژماركرد و رایان برۆسته‌ر گۆڵی دووه‌می بۆ ئینگلیزه‌كان تۆماركرد و یارییه‌كه به ئه‌نجامی 3 ـ 2 بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ڵمانه‌كان كۆتاییهات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ