وردەکاریی گرێبەستەکەی مێسی لەگەڵ ئینتەرمەیامی ئاشکرابوو

20-06-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی ئینتەرمەیامی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

ئەمڕۆ سێشەممە، راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی ئیسپانی، وردەکاریی گرێبەستی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لەگەڵ یانە ئەمریکییەکەی ئینتەرمەیامی ئاشکراکرد.
 
بەگوێرەی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، پرۆسەی گواستنەوەی مێسی بۆ یانەی ئینتەرمەیامی تاوەکو رۆژی 5ـی تەممووز تەواو نابێت، کە لە خولی ئەمریکیدا لەو وادەیەدا دەرگای گواستنەوەکان دەکرێتەوە.
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی دەکرێت مێسی یەکەم یاریی خۆی بە درێسی ئینتەرمەیامی بەرامبەر یانەی کرۆز ئازولی مەکسیکی لە جامی خولەکان ئەنجام بدات، کە رۆژی 21ـی تەمموز ئەنجام دەدرێت.
 
ئەو رۆژنامەیە ئاشکراشیکردووە، لیۆنێل مێسی ساڵانە لانیکەم 50 ملیۆن دۆلار لەگەڵ یانە ئەمریکییەکە بەدەستدەهێنێت.
 
روونیشیکردووەتەوە، کۆی نرخی گرێبەستەکەی مێسی کە بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو درێژدەبێتەوە، دەگاتە 150 ملیۆن دۆلار، کە ئەم ژمارەیە مووچە و پاداشتی واژۆکردنی گرێبەستەکە لەخۆدەگرێت، جگە لە بەدەستهێنانی پشکێک لە خاوەندارێتی یانەکە دوای وازهێنانی.
 
ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆنا بەدرێژایی کاروانەکەی لەگەڵ خولی ئەمریکیدا پارەی زیادە لە 3 سپۆنسەری یانەی ئینتەرمەیامی وەردەگرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە