یەکەم لێدوانی فەرمی ئێنکونکو دوای پەیوەندیکردنی بە یانەی چێڵسی

20-06-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کریستۆڤ ئێنکونکو
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەشێوەیەکی فەرمی گواستنەوەی کریستۆڤ ئێنکونکو، ئەستێرەی لاوی فەرەنسا و یانەی لایپزیگی بۆ یانەکە راگەیاند.
 
یانە ئینگلیزییەکە لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی گواستنەوەی یاریزانەکەی راگەیاند و نووسیوویەتی "گرێبەستی یاریزانە 25 ساڵەکە بۆ شەش ساڵ رێککەوتنی لەسەر کراوە و لە 1ـی تەمموزەوە لەگەڵ یانەکە دەستپێدەکات."
 
دوای پەیوەندیکردنی بە یانەکەوە ئێنکونکو لە یەکەم لێدوانیدا بە ماڵپەری یانەکەی گوت "بەشێوەیەکی بڕواپێنەکراو دڵخۆشم بە پەیوەندیکردنم بە یانەی چێڵسی، هەوڵێکی زۆر درا بۆ گواستنەوەی من بۆ یانەکە، منیش بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوم بە راهێنەر و هاوڕێ نوێیەکانم دەکەوێت و دەمەوێت پێشانی هاندەرانی چێڵسی بدەم کە دەتوانم لە یاریگەدا چی بکەم."
 
هێرشبەرە فەرەنسییەکە زیاتر قسەیکردووە و دەڵێت "دوای ئەوەی لە خولی فەرەنسا و بوندێسلیگا یارییمکردووە، دەمەوێت لە خولی ئینگلتەراش یاری بکەم، کە یەکێکە لە خولە بەهێزەکانی جیهان، زۆر دڵخۆشم بۆ ئەم ئالنگارییە و شانازی بە پۆشینی درێسی یانەی چێڵسییەوە دەکەم."
 
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی بەریتانیا، گرێبەستی یاریزانە فەرەنسییەکە 60 ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانە ئینگلیزییەکە کەوتووە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە