ڤیدیۆ؛ دەستپێکردنەوەی خولی رووسیا رووداوێکی سەیری بەخۆیەوە بینی

20-06-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن سۆچی رۆستۆڤ
A+ A-

رووداو - هەولێر

دەستپێکردنەوەی رکابەرییەکانی خولی تۆپی پێی رووسیا رووداوێکی سەیر و چاوەڕواننەکراوی بەخۆیەوە بینی، کاتێک یانەی سۆچی بە 10 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە یانەی رۆستۆڤی بردەوە.

لە گەڕی 15ـی خولەکەدا، سۆچی میوانداریی رۆستۆڤی کرد، دوای تەنیا یەک خولەک لە دەستپێکردنی یارییەکە، رۆستۆڤ بە گۆڵێکی رۆمان رۆمانۆڤ پێشکەوت، بەڵام سۆچی بە 10 گۆڵ وەڵامی دانەوە و هەمووانی تووشی شۆککرد.

لە خولەکی 7 ئاندرێ مۆستۆڤۆی یاریزانی رۆستۆڤ بەهەڵە گۆڵێکی لە خۆیان کردەوە و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، پاشان ئەلیکساندەر کۆکۆرین بە تۆمارکردنی 3 گۆڵ (هاتریک)، ئانتۆن زابۆلۆتنی دوو گۆڵ، ئیڤان نۆڤۆسێلتسێڤ گۆڵێک، دیمیتری پۆڵۆز دوو گۆڵ و نیکیتا کۆلدونۆڤ گۆڵێک توانیان 9 گۆڵی دیکە بۆ یانەکەیان تۆماربکەن و یارییەکەیان بە 10-1 بردەوە.

بەم بردنەوەیە سۆچی لە پلەی نۆیەم خاوەنی 27 خاڵە، رۆستۆڤ 38 خاڵی هەیە و لە پلەی چوارەمی ریزبەندی خولەکەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە