پێریز تاوەکو 2021 سەرۆکایەتی یانەی ریال مەدرید دەکات

رووداو-هەولێر
فلۆرێنتینۆ پێرێز، بۆ پێنجەم جار وەک سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی هەڵبژێردرایەوە.

پێرێز لەگەڵ ئەوەی بۆماوەی 14 ساڵە سەرۆکایەتی یانەی ریال مەدرید دەکات، بۆ سێیەم جار لەسەر یەک بوویەوە بە سەرۆکی یانەکە.

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سالێ 2000-2006 وەک سەرۆکی  لۆس گالاکتیکۆس هەڵبژێردرا دوای چەند نازناوێکی بەدەستهێنا، بەڵام لە 26 مانگی 2 ساڵی 2006 دەستی لە سەرۆکایەتی یانەکە کێشاوە تاوەکو ساڵی 2009 جارێکی دیکە خۆی هەڵبژاردەوە و بوویەوە بە سەرۆکی یانەی ریال مەدرید.

پێرێزی تەمەن 70 ساڵ بۆ ماوەی 4 ساڵی دیکە سەرۆکایەتی یانە مەدریدییە دەکات و لە ساڵی 2015 پلەی سێزدەیەمی دەوڵەمەندترینەکانی ئیسپانیای گرتبوو.

 فلۆرێنتینۆ لە ماوەی سەرۆکایەتیەکەیدا  18 نازناوی باسکە و 14 جامی لە تۆپی پێدا بەدەستهێناوە و ئەمساڵیش ریال مەدرید نازناوی لالیگای ئیسپانیاو خولی یانە پاڵەوانەکانی بەدەستهێنا.