لامپارد پەسنی هالاند دەدات

رووداو دیجیتاڵ

 

فرانک لامپارد، راهێنەری یانەی چێڵسی، پەسنی ئێرلینگ هالاندی ئەستێرەی نەرویجیی یانەی مانچێستەر سیتی دا و ئاشکرایکرد، کە پێشتر هەوڵیداوە ئەو یاریزانە بباتە چێڵسی، گوتیشی "زۆر سەرسامم بە هالاند و کەسایەتییەکەی".
 
لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی فرانک لامپارددا، پرسیاریان لەبارەی هالاندەوە لێکرد و ئەویش لە وەڵامدا سەرسامبوونی بەو یاریزانە راگەیاند و گوتی "هالاند ژمارە و ئاماری نایابی هەیە سەبارەت بەو شتانەی کە پێشکێشی دەکات، دەزانم چێڵسی هەوڵیدا تواناکانی بەدەستبهێنێت، بەڵام ئەوە چیرۆکێکی دیکەیە".
 
ئەو زیاتر لەبارەی هالاندەوە گوتی "من رێزێکی زۆرم بۆ ئەو یاریزانە هەیە، یەکەمجار کە لێرە بووم هەوڵمدا بیهێنمە چێڵسی. بەڕاستی حەزم لێی بوو. ئەوە رووی نەدا، بەڵام ئاستی ئەو لەو کاتەدا زۆر روون و دیاربوو. لە یارییەکی پێش وەرزدا لە سالزبۆرگ یاریمان لەگەڵ کرد، خەیاڵی بوو. من زۆر حەزدەکەم یاریزانانی لەو ئاستەدا ببینم، بەو کەسایەتییەوە".
 
راهێنەری یانەی چێڵسی، لە بەردەوامی قسەکانیدا، سەبارەت بە ئێرلیبگ، گوتی "نازانم هالاند بەهەر شێوەیەک بێت بڕیاری هاتنی بۆ ئێرە دەدات یان نا، بەڵام من سەرسامێکی گەورەی ئەوم، و دەزانین هەندێک شت هەیە کە روونادەن، خەڵکی دەوروبەرمان شێوازی نموونەیی نازانن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم جۆرە شتانە".
 
لامپارد سەبارەت بە بیرۆکەی ئەگەری گرێبەستکردن لەگەڵ هالاند، گوتیشی "بە دڵنیاییەوە بەرگری لە بیرۆکەی گرێبەستکردن لەگەڵیدا دەکەم. بەڵام دڵنیانیم کە لە هەموو شوێنێکی ئەم یانەیەدا ئارەزوو بۆ گرێبەستکردن لەگەڵیدا هەیە یان نا، یاریزانێکی زۆر باشە و وابزانم مەرجێک هەبوو بۆ گرێبەستکردن لەگەڵیدا".