بڕوا دەکەیت یان نا مێسی و گواردیۆلا نزیکبوون بچنە خیتافی

20-05-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن مێسی گواردیۆلا خیتافی
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئانخێل تۆرێس، سەرۆکی یانەی خیتافی نهێنییەکی چاوەڕواننەکراو لەبارەی لیۆنێل مێسی ئاشکرا دەکات و دەڵێت، نزیکبووین لە گرێبەستکردن لەگەڵ گواردیۆلا و ئەو یاریزانە.

تۆرێس پەیوەندییەکی زۆرباشی لەگەڵ خوان لاپۆرتا، سەرۆکی پێشووی یانەی بارسێلۆنا هەیە، ئەو لەلێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا دەڵێت، لە ساڵی یەکەم و دووەمی مێسی لە بارسێلۆنادا، نزیکبوون لەوەی یاریزانەکە بەشێوەی خواستن ببەنە یانەکەیان، کە ئەو کاتە تەمەنی یاریزانەکە 18 ساڵ بوو و فرانک ریکارد، راهێنەری ئەوکاتەی یانەکە بەوە رازی نەبوو.



سەرۆکی یانە ئیسپانییەکە زیاتر گوتی، رۆژێک لە رۆژەکان لە سویسرا بووین بۆ ئامادەبوون لە راکێشانی تیروپشکێکی ئەوروپا، ئەو کاتە لەگەڵ تیکسیکی بیگرستین، بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا قسەمکرد، بیرۆکەکە ئەوەبوو کە لاودرۆب دەبێتە راهێنەری بارسێلۆنا و ئێمەش پێپ گواردیۆلا دەکەینە راهێنەری یانەکەمان، چونکە خوان لاپۆرتا، سەرۆکی ئەو کاتەی یانەکە متمانەی بە پێپ نەبوو.

دوای ئەوە ئەو دوو هەوڵەی خیتافی سەریان نەگرت، مێسی رۆژ لە دوای رۆژ گەشایەوە و گواردیۆلاش بووە راهێنەری بارسا و لە ساڵی یەکەمی راهێنەرایەتیکردنیدا 6 نازناوی لەگەڵ یانەکە بردەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە