لێدوانی ناسر خلێفی لەسەر گواستنەوەی بوفۆن

20-05-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ناسر خلێفی، سەرۆکی پاریس سانجێرمان
A+ A-

رووداو - هەولێر

ناسر خلێفی، سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لەسەر ئەو دەنگۆیانەی باسی گواستنەوەی جیانلویجی بوفۆن بۆ یانەکەی دەکەن هاتە دەنگ.

دوای ئەوەی بوفۆنی 40 ساڵ دوای 17 ساڵ یارییکردن بۆ یانەکە ماڵئاوایی لە یوڤێنتوس کرد هەر زوو چوونی گۆڵپارێزەکە بۆ پاریس سانجێرمان بووە بابەتی گەرمی میدیا، لەکاتێکدا بوفۆن هێشتا بڕیاریی نەداوە لە یارییکردن بەردەوام دەبێت یان وازدەهێنێت.

ناسر خلێفی سەرۆکی یانە لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رۆژنامەی لێکیپی فەرەنسی رایگەیاندووە، ئەلفۆنسۆ ئاریۆلا گۆڵپارێزی یەکەمی یانەکەیە و بەدڵنیاییەوە وەرزی داهاتوو لەگەڵ یانەکەمان دەمێنێتەوە.

خلێفی دەربارەی بوفۆن گوتی، هەمووان دەزانن ئەو گۆڵپارێزێکی گەورە، بەتوانا و خاوەن کارێزمایە و کەسایەتییەکی گەورەی هەیە، من دڵنیام چەند یانەیەک ئەویان دەوێت.

ئەلفۆنسۆ ئاریۆلا لە یانەی پاریس سانجێرمان پێگەیشتووە و لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و گۆڵپارێزی یەکەمی یانەکە بوو، گرێبەستەکەشی لەگەڵ یانەکە لە 2019 کۆتاییدێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە