رافائیل بێنێتیز لە یانەی ناپۆلی نزیکە

20-05-2013
هەرێز جەمال
نیشانەکردن بێنێتیز
A+ A-


رووداو -ئەحمەد سەنگاوی

یانەی ناپۆلی ئیتاڵیا دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ رافائیل بێنێتیزی راهێنەری ئیسپانی مۆربکات، دوای ئەوەی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەی چێڵسی بەجێدەهێڵێت.

رۆژنامەی "لاگازێتا دیلۆ سپۆرت" ی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئۆریۆلۆ دی لاورینس، نێردراوی سەرۆکی یانەی ناپۆلی، گەیشتۆتە شاری لەندەن، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ رافائیل بێنێتیز بۆ ئەوەی رازیبکات، تا لە ساڵی داهاتوو جێگەی واڵتەر ماتزاری بگرێتەوە، کە لە کۆتا هەفتەی خولی ئیتاڵی وازهێنانی لە ئەرکی راهێنەری یانەی ناپۆلی راگەیاند.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بەرپرسانی ناپۆلی دەیانەوێت لە نزیکترن کاتدا گرێبەست لەگەڵ راهێنەرەکەی پێشووی ڤالانسیا مۆربکەن و بەزووترین کات هاتنی راهێنەری نوێی یانەکە رابگەیەنن، ئەمەش دوای ئەوە دێت، کە واڵتەر ماتزاری راهێنەری ناپۆلی پاش کۆتایی هاتنی خولی ئیتاڵی دوێنێ یەکشەممە ئاشکرایکرد، کە دەست لە ئەرکی راهێنەری یانە ئیتالییەکە هەڵدەگریت، پاش ئەوەی توانی لەخولی ئیتاڵیا، پلەی دووەم بۆ ناپۆلی مسۆگەربکات و ناپۆلی دەتوانیت لەساڵی داهاتوودا بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بکات.

رافائیل بێنێتیزی تەمەن ٥٣ ساڵ، لە ٢١ی نۆڤەمبەری ٢٠١٢ وەک شوێنگرەوەی رۆبەرتۆ دیماتیۆی ئیتاڵی بوو بە راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی .

لای خۆیەوە لاورینس لەرێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی "بەمزووانە ناوی راهێنەری نوێی یانەی ناپۆلی ئاشکرا دەکەین".

هەروها چەند سەرچاوەیەکی رۆژنامەوانی لەوڵاتی ئیتاڵیا ئاشکرایانکرد، لەکاتی شکستهێنانی رێککەوتن لەگەل رافائیل بێنێتیز، بەرپرسانی یانەکە هەوڵی پەلکێشکردنی دیماتیۆی راهێنەری پێشووی چێڵسی دەدەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە