ڤیدیۆ؛ مێسی و مەیامی بەرەبەیانی سبەی یارییان هەیە

رووداو دیجیتاڵ 

 

یانەی ئینتەرمەیامی بە سەرۆکایەتی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکەی لیۆنێل مێسی، لەسەر یاریگەی درایڤ پینک لە گەڕی دەیەمی وەرزی خولی ئەمریکیدا، یارییەکی بەهێز بەرامبەر یانەی ناشڤیڵ ئەنجام دەدات.
 
ئینتەرمەیامی دوای ئەوەی هەفتەی داهاتوو لە کانساس سیتی بردەوە، گەڕایەوە بۆ لووتکەی کۆمەڵەکەی، لە یارییەکدا کە تێیدا لیۆنێل مێسی لە پێکان گەڕایەوە. بەشێوەی سەرەکی یاری کرد، ئاستێکی بەرزی پێسکێشکرد و بووە هۆکاری سەرکەوتنی یانەکەی مەیامی.
 
یانەکە مەشقەکانی ئەنجامداوە و بۆ یارییەکە ئامادەیە، بەڵام خۆردی ئەلبا بەشداری لە مەشقەکاندا نەکردووە بەهۆی پێکانەوە، کە پێشبینی دەکرێت نەتوانێت بەشداری لە دوو یاریی داهاتووی یانەکەیدا بکات.
 
یارییەکە بەرەبەیانی سبەی کاژێر دوو و سی خولەک دەستپێدەکات، کە تاتا مارتینۆی راهێنەر و یاریزانەکانی سوورن لەسەر بردنەوە، بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە پارستینی پێشەنگیی خۆیان.
 
فرانکۆ نێگری بەتەوای چاکبووەتەوە و بۆ چەند یاری داهاتوو دەگەڕێتەوە نێو یاریگاەکان بۆ ئەوەی جێگەی خۆردی ئەلبا بگرێتەوە، کە رەتی دەکاتەوە هیچ جۆرە رکابەرییەک لەنێوان خۆی و ئەلبادا هەبێت.
 
لویس سوارێز خاوەنی 6 گۆڵە، گۆڵکاری خولی ئەمریکییە، لە پلەی دووەمیشدا لیۆنێل مێسی دێت کە خاوەنی پێنج گۆڵە.
 
تاتا مارتینۆ، راهێنەری ئینتەرمەیامی، لەبارەی پێکانەکەی خۆردی ئەلباوە، گوتی "ئەلبا پێکانێکی ماسوولکەیی هەبوو، بۆیە پێدەچێت بۆ ئەم یارییە و یاریی داهاتووش لە یاریگەکان دوور بکەوێتەوە، دوای ئەوە دەست دەکەین بە هەڵسەنگاندنی دۆخەکەی، یاری بە یاری".