ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگە بۆ مێژووی یوڤێنتوس

20-04-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن یانەی یوڤینتوس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگە لە مێژووی یانەی یوڤێنتوسدا، چونکە بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێت کە ئایا 15 خاڵە کەمکراوەکەی خانمە پیرەکە بۆی دەگەڕێندرێنەوە یان نا.
 
یانەی یوڤێنتوس چاوەڕێی بڕیاری ئەنجوومەنی بیمەی وەرزشیی دەکات، بۆ ئەوەی ئەمڕۆ بڕیار لەسەر تانەلێدانی لە بڕیاری کەمکردنەوەی 15 خاڵ لە ژمارەی خاڵەکانی لە سێریا ئەی بدرێت.
 
بە تۆمەتی زەبەلاحکردنی سەرمایە و دۆسیەیەکی تایبەت بە گواستنەوەی یاریزانان، دادگای ئیتاڵیا بڕیاریدا 15 خاڵ لە یوڤێنتوس کەم بکەنەوە، بەڵام دواتر بەرپرسانی ئەو یانەی تانەیان لە بڕیارەکە دا و ئەمڕۆ دوابڕیار لەسەر دۆسییەکە دەدرێت.
 
هەروەها دادگا رێگری لە 11 بەرپرسی پێشوو و ئێستای یانەکە کرد کە هیچ پۆستێک لە تۆپی پێی ئیتاڵیادا وەربگرن.
 
ئەنجوومەنەکە دوێنێ دانیشتنێکی ئەنجامدا، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕیارەکەی لەو بارەیەوە دەربکات.
 
داواکاری گشتی وەرزشیی، ئوگۆ تۆسەر لە دانیشتنەکەدا، گوتی "هەنگاوەکانی دەسەڵاتداران راستن، بەڵام لێبڕینی خاڵەکان پێویستی بە پێداچوونەوە و بە بڕیارێکی نوێ هەیە.
 
ماوریسیۆ بێلاکۆسا، پارێزەری یانەی یوڤێنتوس لە مانگی یەکدا رایگەیاندبوو، بڕیارەکە  زۆر هەڵەی تێداکراوە و پێویستە بڕیارەکە هەڵبوەشێنرێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە