هەڕەشەیەکی تووند لە فیفاوە بۆ یانەکانی سوپەرلیگ

20-04-2021
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن جیانی ئینفانتینۆ
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان ( فیفا)، هەڕەشەیەکی تووند لەو یانانە دەکات کە بەشداری لە سوپەرلیگدا دەکەن.

جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیدراسیۆنەکە لەلێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، " دەبێت بە روونی قسەبکەن و ئەوان لە فیفا بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەنجامدانی پاڵەوانێتی سوپەرلیگی ئەوروپی نین، ئەمە هیچ گومانێکی تێدانییە".

سەرۆکی فیفا زیاتر گوتی " ئەو یانانەی بەشداری لە پاڵەوانێتییەکەدا دەکەن، دەچنە دەرەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا و جیهان، ئەوە نییە کە هەردووکیان بکەیت، بەڵام کاتێک بڕیاری رۆیشتن دەدەن، پێویستە دەرئەنجامەکانیشی قبوڵ بکەن".

جیانی دەڵێت " فیفا دامەزراوەیەکی دیمۆکراسییە و هەموو لایەنێک دەتوانێت رای خۆی پێشانبدات، بەڵام بە رێزەوە".

سەرۆکی فیفا گوتی " 16 ساڵ لەگەڵ یۆفا کارمکردووە، بۆ پاراستنی بنەماکانی تۆپی پێ و لەسەر ئەوە بەردەوامدەبین".

ئینفانتینۆ لەبارەی مۆندیالی 2022ـی قەتەرەوە قسەیکرد و گوتی " قەتەر کاری زۆری بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ کردووە و مۆندیالی ئەو وڵاتە دەبێت باشترین مۆندیال لە مێژوودا"

قسەکانی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان لە کاتێکدایە، رۆژی دووشەممە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا رایگەیاند، ئەو یاریزانانەی بەشداری لە پاڵەوانێتییەکەدا رێگەیان نادرێت بەشداری لە پاڵەوانێتییەکانی یۆرۆ و مۆندیالدا بکەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە