ئاتلێتیکۆ مەدرید بەنیازی بردنی ئەستێرەیەکی بارسێلۆنایە

20-03-2024
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن بارسێلۆنا ئاتلێتیکۆ مەدرید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی، چاوی لە تواناکانی یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی بارسێلۆنایە و کاردەکات بۆ گرێبەستکردن لەگەڵی، لە هاوینی داهاتوودا.
 
ئەو ئەستێرەیەی بارسێلۆنا، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکییە و سەرچاوەکان گوتوویانە، ئاتلێتیکۆ هەوڵدەدات بەدسوودی لە کێشە داراییەکانی بارسێلۆنا وەربگرێت و گرێبەستی لیڤا لەگەڵ یانەکەدا بکڕێتەوە کە لە بنەمادا تاوەکو کۆتایی وەرزی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
 
گرێبەستی لیڤاندۆڤسکی جیا لەوەی لە کۆتایی وەرزی داهاتوودا تەواو دەبێت، ئەگەری درێژکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکەش بەڕەزامەنی هەردوولا تێدایە.
 
میدیای نزیک لە یانەی بارسێلۆنا گوتوویانە، بارسا پێویستی بەژیاندنەوەی خەزێنەکەی هەیە و رۆبێرتیش تەمەنی بەرەوسەرچووە و ئاستی وەک جاران نییە، رێگەدان بەڕۆیشتنی دوور نییە، بەو مەرجەی بارسێلۆنا لە دەستبەرداربوونی لیڤادا بڕێک پارەی دەستبکەوێت.
 
لیڤا لە هاوینی 2022دا لە بایرن میونشنی ئەڵمانییەوە پەیوەندی بەبارسێلۆناوە کرد و لەگەڵ ئەو یانەیەدا لە وەرزی یەکەم، نازناوی لالیگای بەدەستهێنا و خۆیشی بووە گۆڵکەری خولەکە.
 
لیڤاندۆڤسکی 35 ساڵ، تاوەکو ئێستا 85 یاریی بەدرێسی بارسێلۆناوە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە و 53 گۆڵی تۆمارکردووە و 17 ئاسیستی هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە