ئەستێرەیەکی یانەی ریال مەدرید پلان بۆ رۆیشتن دادەنێت


رووداو - هەولێر

ئەستێرەیەکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پلان بۆ رۆیشتن دادەنێت، لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا.

رۆژنامەی لێکیپی فەرەنسی رایگەیاندووە، رافایێل ڤاران، بەرگریکەری فەرەنسی دەیەوێت لە گواستنەوەی هاوینەدا تاقیکردنەوەیەکی نوێ ئەنجامبدات و یانەکەی بەجێبهێڵێت.

سەرچاوەکە دەڵێت، یانەکانی بایرن میونشنی ئەڵمانی، مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی و پاریس سانجێرمانی فەرەنسی رکابەری لەسەر گواستنەوەی 25 ساڵە فەرەنسییەکە دەکەن، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی لەگەڵ لۆس بلانکۆس 500 ملیۆن یۆرۆیە.

ڤاران لە 2011 پەیوەندیی بە ریزەکانی ریال مەدرید کردووە، دوو نازناوی خولی ئیسپانیا و 4 نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاشی لەگەڵ یانەکە بردووەتەوە.