ڤیراتی: مێسی هه‌ر شتێك بكات ناوبژیوانان سزای ناده‌ن


رووداو ـ هه‌ولێر

ماركۆ ڤیراتی، ئه‌ستێره‌ی ئیتاڵی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌رنسی، پێیوایه‌ ناوبژیوانان مامه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی ده‌كه‌ن و زۆرجار له‌سه‌ر ره‌فتاره‌ نابه‌جێیه‌كانی سزای ناده‌ن.

له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 8ی چامپیۆنزلیگ، ڤیراتی به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید به‌ كارتی سوور ده‌ركرا. ئه‌و له‌و باره‌وه‌ به‌ رۆژنامه‌ی كالچیۆ مێركاتۆی ئیتاڵی، گوت "په‌رچه‌كرداری من خراپ بوو، به‌ڵام سووكایه‌تیم به‌ كه‌س نه‌كرد".

هه‌روه‌ها گوتیشی "ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ مێسی هه‌رچی بیه‌وێ ده‌یكات، په‌نجه‌ له‌ ناوبژیوانان راده‌وه‌شێنێت، كه‌چی كه‌س سزای نادات، پێویسته‌ له‌ یارییه‌كانی دیكه‌دا ره‌فتاره‌كانم جوان بكه‌م".