رووداو دیجیتاڵ
رافایێل ڤان دێر ڤارتی یاریزانی پێشووی یانەی ریال مەدرید، دەڵێ، سزای راگرتنی بێلینگهام بۆ دوو یاری، پاشئەوەی لە یاریی ئۆسەسۆنا بەکارتی سوور کرایە دەرەوە، دووڕووییەکی ئاشکرایە و پێویستە ناوبژیوانان نەرمییەکی زیاتر لە مامەڵەیان لەگەڵ یاریزانان پێشان بدەن.
جود بێلینگهام، لە یاریی یانەکەی بەرامبەر ئۆسەسۆنا لە لالیگا، بەکارتی سوور لەلایەن ناوبژیوانەوە کرایە دەرەوە، پاشئەوەی بەناوبژیوانی گوت، 'فەک ئۆف'. ئەگەرچی ئەو یاریزانە رەتیدەکاتەوە سووکایەتی بەناوبژیوان کردبێت، بەڵام فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، سزای راگرتن بۆ دوو یاریی بەسەر ئەو یاریزانەدا سەپاند.
ڤان دێر ڤارت، دەڵێ، "ئەوەی بێزارم دەکات ئەوەیە کە لە ئینگلتەرا هەمووان هەمان دەستەواژە بەکاردەهێنن، بەڵام ئەگەر لەسەر تەلەڤزیۆن ئەو قسەیە بکەیت، دەردەکرێی، ئەمە دووڕووییەکی ئاشکرایە".
ئەو هەروەها دەڵێ، "هەمووان بەهەمان شێوە قسە دەکەن. راستە ئەوە شتێکی جوان نییە، بەڵام زۆر باوە، بەتایبەت لە ئینگلتەرا. پێموایە لەکاتی تووڕەییدا زۆر ئاساییە ئەو دەستەواژەیە بەکاربهێنیت، چونکە ئەوە بەشێکە لە زمانی ئاسایی تۆپی پێ، تەنانەت لە ئیسپانیاش بەهەمان شێوەیە".
ڤان دێر ڤارت پێیوایە جیاوازییەکی گەورە هەیە لە نێوان ئەوەی بێلی گوتوویەتی و ئەوەی لەسەر بێلینگهام کراوەت ماڵ.
ڤان دێر ڤارت، لە نێوان 2008 تاوەکو 2010 یاریزانی یانەی ریال مەدرید بووە و لە 58 یاریدا، 11 گۆڵی بۆ ئەو یانەیە تۆمارکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ