لێدوانی راهێنەران.. سیمۆنی و سیمیۆنی سەرسامن بە یەکدی

20-02-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن سیمۆنی ئینزاگی دیێگۆ سیمیۆنی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

ئەمشەو کاژێر 23:00 بە کاتی باشووری کوردستان، لە یاریی چوونی قۆناخی شانزدەی چامپیۆنزلیگدا، یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی میوانداری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی دەکات.
 
راهێنەرانی هەردوو یانە بەشدارییان لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەدا کردووە و قسەیان لەبارەی یارییەکەوە بۆ رۆژنامەڤانان کردووە.
 
ئەمە پوختەی قسەکانی هەردوو راهێنەرە:
 
 
سیمۆن ئینزاگی، راهێنەری یانەی ئینتەرمیلان:
 
ئێمە دەزانین ساڵی رابردوو چیمان بەدەستهێنا. شەوانی ئەفسوناویمان لەگەڵ یانەکەمان و هاندەرە سەرسوڕهێنەرەکانمان بەسەربرد. ئێمە زۆرمان پێخۆشە دووبارە ئەو کارە بکەینەوە، بەڵام دەزانین تیپی گەورە هەیە کە هەمان ئاوات و خواستەکانی ئینتەرمیلانیان هەیە. ئەمجارە رووبەڕووی رکابەرێکی گەورە دەبینەوە، تیپێکی کوالیتی کە ژمارەیەکی زۆر یاریزانی تێدایە. من سەیری دوایین چوار یاریی ئاتلێتیکۆم کردووە و پێموایە ئاتلێتیکۆ بیست و دوو، یان بیست و سێ یاریزانی گۆڕیوە و تیپەکەش نەگۆڕاوە. ئەوان تیپێکی نایابن، دیێگۆ زۆر باش راهێنەرایەتیان دەکات. یارییەکە بۆ ئێمە زۆر ئاڵۆز دەبێت، بەڵام ئێمە یارییەکی نایاب دەکەین. ئەمجارە یەکەم بەشی یارییەکەیە کە ماوەکەی 180 خولەکە و یەکەم 90 خولەک لەسەر یاریگەی خۆمانە. دەزانین کەشێکی نایاب دەبێت و یارییەکی زۆر نایاب دەبێت. پێویستمان بە ئینتەری راستەقینە دەبێت، چونکە تیپێکی زۆر باشمان هەیە. 
 
دیێگۆ هاوڕێیەکی گەورەبوو، دیاربوو کە راهێنەرێکی گەورە دەبێت، تەنیا سەیری ئەوە بکەن کە لەدوای راهێنەرایەتی ئەو ئاتلێتیکۆ لە ساڵی 2011ـەوە، بۆ ماوەی 13 ساڵ چی کردووە، لەوێ 11 یان 12 نازناوی بردووەتەوە، کە ئەمە زۆرە.
 
دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنەری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید:
 
یەکەم شت کە دەتەوێت ئاماژەی پێبدەیت کاتێک باسی ئینتەرمیلان دەکەیت ئەوەیە کە دەبێت لەسەر ئەو بنەمایە سەیریان بکەیت کە ئێستا یەکێکە لە چوار یان پێنج باشترین یانەکانی کیشوەری ئەوروپا. بۆچی؟ چونکە ئەوەی دەیکەن لە خولی ئیتاڵیا بەسە بۆ ئەوەی ئەم قسەیە بکەین. جگە لە شێوازی و ئاستەکەی. هەروەها ئەوەی لە یاریی کۆتایی وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگدا بەرامبەر مانچێستەر سیتی کردی، کە تاوەکو ئێستا بە متمانەی زیاترەوە کێبڕکێ دەکات. من سەرسامم بە شێوازی یاریکردنیان.
 
یادگاری گەورەم لەگەڵ هەموو ئەو کۆمەڵە یاریزانەی کە لەم دوو وەرزەدا هەمانبوو هەیە، خەڵکی یادگارییەکی نایابیان هەیە، چونکە هەمیشە زۆر زۆر باش بوون لەگەڵم، هەموو ئەوەی لە توانامدا بووە پێشکێشم کردووە، سبەی لەم یارییەدا شتێک لەنێو جەستەمدا بە بەردەوامی دەجوڵێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە