هەولێر سێ خاڵی بەدەستهێنا و سێ یاریزانی لەدەستدا

20-02-2024
ئەحمەد حاجی @AhmedHajy10
نیشانەکردن یانەی هەولێر ئاکام هاشم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
یانەی هەولێر رۆژی هەینی رووبەڕووی یانەی نەجەف دەبێتەوە و بێبەش دەبێت لە سێ یاریزانی سەرەکی پێکهاتەکەی.
 
دوای بردنەوەی لە یانەی کەربەلا بە ئەنجمای 5 گۆڵ بەرامبەر 3 گۆڵ و درەوشانەوەی محەممەد قاسم لە یارییەکەدا، کە هاتریکی تۆمارکرد، جەنگاوەرانی قەڵا و منارە گەشت دەکەن بۆ نەجەف و دەیانەوێت لەوێش سێ خاڵی دیکە بەدەستبێنن و بە شەش خاڵی تەواو بگەڕێنەوە پایتەخت.
 
لە یارییەکەی رۆژی هەینیدا، یانەی هەولێر بەبێ بەشداری سێ یاریزانی سەرەکی دەچێتە ناو ئەو تاقیکردنەوە سەختە.
 
یاسین سامیە، هێرشبەری سووریی یانەی هەولێر، بەهۆی دەرچوونی شانی لە یارییەکەی نەجەف بەشدار نابێت، دوای دەستپێکردنەوەی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە هەردوو یارییەکەی هەولێردا یاسین سامیە بە شێوەی سەرەکی بەشداری کردووە، بەڵام لە یاریی نەجەف ناتوانێت بەشداربێت

 

 
 
ئەحمەد مەکەنزی، لە هەمان یارییدا تووشی پێکان بوو لە گۆزینگیدا و یارییەکەی تەواو نەکرد، و بارزان شێڕزاد لە شوێنی ئەو لە بەرگری چەپ یارییەکەی
تەواوکرد دوای ئەوەی ئەرکان ئەمیر گەشتی لەگەڵ تیپەکە نەکرد بەهۆی نەخۆشی، بۆیە بۆ یاریی داهاتوو یانەی هەولێر بێ یاریزانی بەرگری چەپ دەبێت.

 

 
ئاکام هاشم، ئەستێرەی دڵی بەرگری یانەی هەولێر و هەڵبژاردەی عێراق بەهۆی کارتی سوور لە یاریی داهاتوودا بەشدار نابێت.
 

ئاکام بەو ئاستە بەرزەی کە لەم وەرزە لەگەڵ یانەی هەولێر نیشانی دا، وایکردبوو هاندەرانی هەولێر زۆر رازیبن لە هێڵی بەرگری یانەکەیان، تا یارییکەی دوێنێ لە دوایین ٥ یارییدا تەنیا 4 گۆڵیان لێکرابوو، و بە نەبوونی ئاکام هاشم ئاستەنگی زۆر بۆ بەرگری یانەی هەولێر دروست دەبێت لە یارییەکەدا.
 
یانەی هەولێر لەم وەرزە لە 14 یارییدا کە ئەنجامیداون، تەنیا لە 4 یارییدا براوەبووە و 6 یاریی دۆراندووە و لە 4 یاریشدا یەکسان بووە، دوو یاری لەگەڵ راهێنەری نوێ ئەنجامداوە لە یارییەکدا براوە بووە و لە یارییەکدا یەکسانبووە، و چاوی لەوەیە بەردەوامبێت لە ئەنجامە باشەکانی و بە 3 خاڵ لە نەجەف بگەڕێتەوە هەولێڕ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین جامی کۆپا ئەمریکایان بەرزکردووەتەوە، وێنە: AFP

ئەرجەنتین کۆپا ئەمریکای 2024ـی بردەوە

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ دووەم جار لەسەر یەک و 16ـەم جار لە مێژووی خۆی، توانی ناسناوی کۆپا ئەمریکا بباتەوە. ئەرجەنتین لە تەواوی پاڵەوانیێتییەکەدا تەنیا یەک گۆڵی لێکرا.