ئەمشەو چامپیۆنزلیگە و دووەمی مۆندیال یاریی هەیە

20-02-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانەی هیلالی سعودی چامپیۆنزلیگی ئاسیا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رکابەرییەکانی قۆناخی 16ـی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بەردەوامن و ئەمشەو دوو یاریی دیکە بەڕێوەدەچن، کە یارییەکانی لە قەتەر ئەنجامدەدرێن.
 
بەهێزترین یاریی ئەمشەوی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگی ئاسیا لە یاریگەی ئەلجنووب دەبێت، کاتێک هەردوو یانەی هیلالی سعودی، دووەمی مۆندیالی یانەکان و شەباب ئەهلی دوبەی ئیماراتی رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
 
یارییەکە کاژێر 21:00 بەکاتی باشووری کوردستان بەڕێوەدەچێت، رامۆن دیاز، راهێنەری یانەی هیلال بۆ ئەم یارییە سێ یاریزانی گرنگی لەدەستداوە و یاریی ناکەن، ئەوانیش گوستاڤۆ کۆیار، ئاندرێ کارییۆ و میشێل دێلگادۆن کە بەهۆی پێکانەوە ئامادەنین.
 
هیلال دوای ئەوەی لە جامی جیهانی یانەکاندا کە لە مەغریب بەڕێوەچوو، پلەی دووەمی بەدەستهێنا، دەیەوێت هەنگاوێکی دیکە لە بردنەوەی نازناوێکی دیکەی چامپیۆنزلیگی ئاسیا نزیکببێتەوە.
 
یانەی شەباب ئەهلی دوبەی لەلایەن لیۆناردۆ جاردیم، راهێنەری فەرەنسییەوە سەرپەرشتی دەکرێت، کە پێشتر لە یانەی هیلال کاریکردووە، ئەمەش یارمەتیدەردەبێت بۆ ئەوەی یانەکە رکابەری لەسەر بردنەوە لە نوێنەرەکەی سعودیە بکات.
 
بەر لەم یارییە کاژێر 18:00 یارییەکی دیکە بەڕێوەدەچێت، هەردوو یانەی فەیسەلی سعودی و فۆلاد خۆزستانی ئێرانی لە هەمان قۆناخی رکابەرییەکەدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە