رووداو دیجیتاڵ
هەڵبژاردەی نەیجیریا باڵادەستیی خۆی بەسەر کۆمەڵەی چوارەمی قۆناخی 16ـی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا دووپاتکردەوە، کاتێک لە سێیەم یارییدا سێیەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا،
لەدوا گەڕی یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکاندا، نەیجیریا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە گینیا بیساوی بردەوە و بە یەکەمی کۆمەڵەکەی گەیشتە قۆناخی دواتر.
لە نیوەی یەکەمدا گینییا بیساو توانی لە بەردەم هێرشە زۆرەکانی نەیجیرییەکاندا خۆڕاگربێت و ئەو گێمە بە بێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە نیوەی دووەمدا هەموو شتێک گۆڕا و سادق عومەر لە خولەکی 56ـدا گۆڵی پێشکەوتنی بۆ نەیجیریا تۆمارکرد.
لە کاتێکدا کە گینیا بیساو هەوڵیدەدا ئەنجامەکە لە بەرژەوەندی خۆیدا یەکسان بکاتەوە، ویلیان تروست لە خولەکی 75ـدا گۆڵی دووەمی بۆ نەیجیریا تۆمارکرد، دوای ئەوەی ناوبژیوان بۆ یەکلاکردنەوەی گۆڵەکە پەنای بردە بەر ڤار.
یارییەکە تاوەکو فیکەی کۆتایی ناوبژیوانەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بۆ نەیجیریا مایەوە.
نەیجیریا بە 9 خاڵ پلەی یەکەمی کۆمەڵەکە و بلیتی قۆناخی 16ـی بەدەستهێنا، گینیا بیساویش بە تەنیا خاڵێکەوە ماڵئاوایی لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ