سێڤییا 2 خاڵی گرنگی لەدەستدا

20-01-2022
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن سێڤییا ڤالێنسیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

سێڤییا نەیتوانی بەردەوام بێت لە بێزارکردنی ریال مەدرید و رکابەریکردنی لەسەر پێشەنگی لالیگا، دوای ئەوەی دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا.
 
سێڤییا لە گەڕی 21ـی لالیگادا، لەسەر یاریگەی مێستایا بووە میوانی ڤالێنسیا و بە ئەنجامی 1-1 یەکسانبوون.
 
هەردوو گۆڵی یارییەکە لەلایەن یاریزانانی تیپی خاوەن یاریگە تۆمارکران، کە لە خولەکی 7 تیپی میوان بووە خاوەنی گۆڵی پێشکەوتن، کاتێک مختار دیاخابیی بەرگریکاری ڤالێنسیا بە هەڵە گۆڵێکی لە تۆڕی گۆڵەکەیان کرد.
 
یاریزانانی یانەی شەمشەمەکوێرەکان ئامادە نەبوون لە نیوەی یەکەمدا بەبێ گۆڵی یەکسانبوون لە یاریگە دەربچن و لە دوایین خولەکدا گۆنزالۆ گیدیسی هێرشبەری پۆرتوگالی توانی تۆڕی سێڤییا بهەژێنێت.
 
لە نیوەی دووەمدا ئەنجامەکە وەک خۆی مایەوە، یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتاییهات و هەر یانەیەک خاڵێکی دەستکەوت.
 
بەم ئەنجامە سێڤییا ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 45 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندیی، کە 4 خاڵ لە ریال مەدرید پێشەنگ دوورە، ڤالێنسیاش 29 خاڵی هەیە و لە پلەی نۆیەمی ریزبەندیدایە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە