تۆنی كرووس لە مێسی باشترە

20-01-2015
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن تۆنی كرووس مێسی ریال مەدرید ئەڵمانیا
A+ A-

تۆنی كرووسی ئەڵمانی بە باشترین یاریسازی ساڵی 2014 دەستنیشانكرا لەلایەن فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ مێژوو و ئامار.

تۆنی كرووس یاریزانی یانەی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا توانی بە كۆكردنەوەی 110 دەنگ نازناوی باشترین یاریسازی جیهان بۆ ساڵی 2014 بەدەست بهێنێت و بە دوو دەنگ بە پێش لیۆ مێسی بكەوێت، كە پلەی دووەمی بەدەستهێنا، هەروەها جەیمس رۆدرێگزی یاریزانی ریال مەدرید بە پلەی سێیەم هات بە 53 دەنگ.

كرووس ئەو خەڵاتەی بەدەنگی شارەزایانی تۆپی پێ بەدەستهێنا، كە لەسەرانسەری جیهانەوە دەنگیان داوە، ئەمەش دوای ئەوەی كرووس لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی مێرنگی ئاستێكی زۆر بەرزی پێشكەشكرد.

كرووس بەم نازناوە، توانی كۆتایی بە قۆرخكاری یاریزانانی بارسیلۆنا بهێنێ، كە لە شەش ساڵی رابردوودا دەستیان بەسەردا گرتبوو.

هەر لە ریزبەندی براوەكانی ئەم خەڵاتەدا، ئاندریاس ئینێستای یاریزانی بارسا بە 38 خاڵ لە پلەی چوارەم هات.

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی مێژوو و ئامار لە 2014دا یانەی ریال مەدرید بە باشترین یانەی جیهان و كریستیانۆ رۆناڵدۆشی وەكو گۆڵكاری ساڵ دەستنیشانكرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە