جامی نەتەوەکانی ئاسیا.. عێراق و ئوردن لەبەردەم تاقیکردنەوەی گەورەدان

20-01-2015
رووداو وەرزشی
رووداو
رووداو
نیشانەکردن ژاپان
A+ A-


لەم کۆمەڵەیەدا، کە تا دوا گەر هیچ شتێک یەکلایی نەبووەتەوە، هەر بۆیەش دەتوانین ناوی لێ بنێین کۆمەڵەی پێنووس و کاغەز، چونکە رەنگە هەڵبژاردەکان ناچاربکرێن پەنا ببەنە بەر یاساکانی دووەم و تا پێنجەم بۆ دەربازبوون لە قۆناخی کۆمەڵەکان.

لەم کۆمەڵەیەدا، هەڵبژاردەی ژاپان شەش خاڵی کۆکردووەتەوە دوای ئەوەی لە دوو یاری رابردوو بردنەوەی سەر فەڵەستین و عێراقییەکاندا تۆمارکردبوو، ئەمڕۆش رووبەرووی هەڵبژاردەی ئوردن دەبێتەوە، لەو یارییەی کە تەنیا سەرکەوتن بە زیاتر لە گۆڵێک دادی ئوردنییەکان دەدا، ئەویش بە مەرجێک هەڵبژاردەی عێراق لە یارییەکەیان بەرامبەر بە فەڵەستین کەمتر لە چوار گۆڵ تۆماربکەن.

لە یاری دووەمدا هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و فەڵەستین رووبەرووی یەکدی دەبنەوە، فەڵەستین هیچی نییە تا بیدۆڕێنێت و هەرزوو لە ژمێریارییەکان چووەتە دەرەوە، بەڵام ئەوەی گرنگە بۆ عێراقییەکان لەم یارییەدا دەبێت چاوێکییان لە ئەنجامی یاری ژاپان و ئوردن بێت و خۆشیان هەوڵ بۆ سەرکەوتن یانیش بەرامبەر بوون بدەن بەڵام بۆ ئەمەی دووەمیان لە حاڵەتی دۆڕان یان یەکسانبوونی هەڵبژاردەی ئوردندا دەبێت.

هەرچۆنێک بێ تەنیا لە یەک حاڵەتدا هەڵبژاردەی ژاپان ماڵئاوایی دەکات و دوو هەڵبژاردەی عەرەبی دەگەنە قۆناخی هەشت، ئەویش بە دۆڕانی کۆمپیوتەرەکان بەئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام و بردنەوەی هەڵبژاردەی عێراق بە پێنچ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک، ئەو کاتە هەڵبژاردەکانی ئوردن و عێراق دەبنە سورپرایزی ئەم کۆمەڵەیە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە