یانەی هەولێر دوو یاریی ئامادەكاری بەرامبەر یانەی مینا ئەنجامدەدات

20-01-2014
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن خولی عێراق جامی یانەكانی ئاسیا یانەی هەولێر
A+ A-

رووداو – هەولێر

بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ یارییەكانی داهاتووی خولی عێراق و جامی یانەكانی ئاسیا، یانەی هەولێر ئەم هەفتەیە دوو یاریی ئامادەكاری لە سێشەممە و پێنجشەممەدا ئەنجامدەدات

رێبین رەمزی بەرپرسی راگەیاندنی یانەی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، یانەكەیان سبەی سێشەممە و پێنجشەممەی داهاتووش دوو یاریی دۆستانە و ئامادەكاری بەرامبەر یانەی مینا لەسەر یاریگەی فڕەنسۆ هەریری ئەنجامدەدات.

زیاتر گوتی: یارییەكان كاژێر 2ی دوای نیوەڕۆ دێنە ئەنجامدان و بەمەبەستی ئامادەكاریی یانەی هەولێرە بۆ دەستپێكردنەوەی خولی نایابی عێراق و جامی یەكێتیی یانەكانی ئاسیا.

لە كاتی ئێستادا یارییەكانی خولی نایابی عێراق بەهۆی بەشداریكردنی هەڵبژاردەی عێراق لە جامی ئاسیای تیپەكانی ژێر تەمەن 22 ساڵان، وەستاوە.
یانەی هەولێر 4 یاریزانی لە ریزی هەڵبژاردەی عێراقە و هەفتەی رابردووش لە یارییەكی دیكەی ئامادەكاریدا بە گۆڵێك لەگەڵ یانەی زەوڕا یەكسان بوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە