ساموێل ئیتۆ سەلماندی پیاوی یارییە گەورەكانە

20-01-2014
نیشانەکردن ساموێل ئیتۆ خولی پرێمەرلیگی ئینگلیزی
A+ A-

رووداو - هەولێر

ساموێل ئیتۆ هێرشبەری كامیرۆنیی بەناوبانگ مێژوویەكی تازەی بۆخۆی تۆماركرد و سەركردایەتی یانەی چێڵسیی لەندەنی كرد لە بردنەوەیەكی گەورەدا بەسەر یانەی مانچستەر یونایتد.

لە هەفتەی 22ی خولی پرێمەرلیگی ئینگلیزی، دوێنێ شەو یانەی چێڵسی بە ئەنجامی 3-1 گۆڵ لە یانەی مانچستەر یونایتدی بردەوە.
ئیتۆ بە ئاستێكی بەرز لە یارییەكەدا دەركەوت و گۆڵەكانیشی (هاتریك) لە خولەكەكانی 17، 45 و 49دا تۆماركرد و سەلماندی هێشتا پیاوی یارییە گەورەكانە و توانا و هێزێكی زۆری ماوە.

تاكە گۆڵی مانچستەریش یاریزان خافێر هێرناندیز چیچاریتۆ تۆماریكرد.

ئەو سەركەوتنەش وانەیەكی گەورەی چێڵسی و مۆرینۆ بوو بۆ شەیتانە سوورەكان.

هەر لە پرێمەرلیگدا یانەی تۆتێنهام بە سەركردایەتی یاریزان ئەدیبایۆر لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا بە ئەنجامی 3-1 گۆڵ لە یانەی سوانزی سیتی بردەوە.
ئەدیبایۆر  2 گۆڵی تۆماركرد و توانی تیپەكەی بەرەو سەركەوتنێكی گرینگ ببات. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە