رووداو دیجیتاڵ
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی نازناوی جامی ئینتەرکۆنتێنتالی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی ؛لە یانەی پاچوکای مەکسیکی بردەوە.
لە یاریی کۆتاییدا و لە یاریگەی لوسەیل لە قەتەر، لە یادی دوو ساڵەی بردنەوەی مۆندیالدا لەلایەن ئەرجەنتینەوە، ریال مەدرید و پاچوکا رووبەڕووی یەکبوونەوە، یانە ئیسپانییەکە یارییەکەی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە و بووە پاڵەوان.
لە خولەکی 37 بە ئاسیستێکی جوانی ڤینیسیۆس جونیۆر، کیلیان ئێمباپێ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی شاهانە کۆتاییهات.
لە خولەکی 53 رۆدریگۆ گۆڵێکی دیکەی تۆمارکرد و یانەکەی زیاتر لە بردنەوەی نازناوەکە نزیککردەوە.
خولەکی 84 ڤینیسیۆس جونیۆر، بەلێدانی سزا گۆڵی سێیەمی بۆ ریال مەدرید تۆمارکرد، لۆس گالاکتیکۆس یارییەکەی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە و بووە پاڵەوان.
ڤینیسیۆس جونیۆر، دوای کەمتر لە 24 کاژێر لە بردنەوەی خەڵاتی زە بێست بەباشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە دەستنیشانکرا و خەڵاتکرا، یاریزانەکە لە 12 یاریی کۆتاییدا بەدرێسی ریال مەدریدەوە 7 گۆڵ و 7 ئاسیستی هەبووە.
کیلیان ئێمباپێ، بەدرێسی ریال مەدریدەوە دوو یاریی کۆتایی کردووە، 2 گۆڵی تۆمارکردووە و دوو نازناویشی بردووەتەوە.
کارلۆ ئەنچێلۆتی، بەبردنەوەی ئەم نازناوە بووە یەکەم راهێنەر لە مێژووی ریال مەدریددا 15 نازناوی بردبێتەوە و دوای بردنەوەی نازناوەکەش گوتی "دەمەوێت هێشتا نازناو لەگەڵ یانەکە ببەمەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ