ئامەدسپۆر پلەی یەکەمی خولی پلە دووی تورکیای بردەوە

19-12-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئامەدسپۆر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستان دەستکەوتێکی گەورەی بەدەستهێنا و بۆ خولی پلە یەکی تورکیا سەرکەوت، دوای ئەوەی پلەی یەکەمی خولی پلە دووی ئەو وڵاتەی بردەوە.
 
ئامەدسپۆر لە رکابەرییەکانی خولەکەدا و لە گەڕی 18، لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر یانەی مەنەمەن سپۆر یارییکرد و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکەی بردەوە.
 
لە یارییەکەدا کە لە ئامەد بەڕێوەچوو، هەزاران هاندەری یانەکەی باکووری کوردستان ئامادەبوون و پاڵپشتیی یانەکەیان کرد.
 
لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا ئامەدسپۆر هەر زوو گۆڵێکی تۆمارکرد و ئەو نیوەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاکردەوە.
 
لە نیوەی دووەمدا رکابەریی هەردوو یانە بەهێزتر و زیاتربوو، یانەی میوان لە خولەکی 56 ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، بەڵام زۆری نەبرد ئامەدسپۆر گۆڵی دووەمی تۆمارکرد و یارییەکە بەو ئەنجامە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی یانەکەی باکووری کوردستان کۆتاییهات و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.
 
دوای بردنەوەی ئەم یارییە یانەی ئامەدسپۆر ژمارەی خاڵەکانی لە خولەکەدا بۆ 34 خاڵ بەرزکردەوە و پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکەی مسۆگەرکرد، بەمەش یانەکە گەیشتە خولی پلە یەکی تورکیا.
 
ئامەدسپۆر لە خولەکەدا تاوەکو ئێستا 18 یاریی ئەنجامداوە، 9 یاریی بردووەتەوە، لە 7 یارییدا یەکسانبووە و تەنیا 2 یاریی دۆڕاندووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە