خانمانی بارسێلۆنا کلاسیکۆیان بردەوە و پێشەنگن

19-11-2023
ئەحمەد حاجی @AhmedHajy10
نیشانەکردن یانەی بارسێلۆنا کلاسیکۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە رکابەرییەکانی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا، لەسەر ئاستی خانمان، یانەی بارسێلۆنا سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر ریال مەدرید بەدەستهێنا و یاریی کلاسیکۆیان لێبردەوە.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی 9ـی خولەکەدا، لە یاریگەی مۆنجیک، کلاسیکۆی ئافرەتان لە نێوان بارسێلۆنای میواندار و ریال مەدریدی میوانی بەرێوەچوو، بارسێلۆنا یارییەکەی بە ئەنجامێکی گەورە و بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
 
لە چوارچێوەی یارییەکانی لیگا ئێف ی ئیسپانی تایبەت بە خامان ئەمڕۆ کلاسیکۆی ئیسپانیا لە نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید بەڕێوەچوو، بارسا بە پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر لە ریال مەدریدی بردەوە، جیاوازییەکەی لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە لەگەڵ یانەی شاهانە بۆ شەش خاڵ بەرزکردەوە.
 
ئایتانا بۆنماتی خاوەنی بالۆندۆری ئەمساڵ لە خولەکی 17ـی نیوەی یەکەمدا گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد، دواتر لە دوو خولەکی کۆتایی گێمی یەکەم بارسا دوو گۆڵی بەدوای یەکدا لە رێگەی کارۆلین هانسن و ماریۆنا کالدێنتێ تۆمار کرد و نیوەی یەکەم بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی بلاوگرانا کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمی یارییەکە، ریال مەدرید لە هەوڵدان بۆ تۆمارکردنی گۆڵ سەرکەوتوو نەبوو، لەبەرامبەر یاریزانانی بارسێلۆنا دوو گۆڵی دیکەیان تۆمارکرد، کە یەکێکیان لەلایەن کلاودیا پینا و ئەوەی دیکەشیان لەلایەن ڤینی لۆپێزەوە تۆمارکرا، کە هەردوو گۆڵەکە لە دوایین خولەکەکانی یارییەکەدابوون.
 
یانە کەتەلۆنییەکە یارییەکەی بە 5-0 بردەوە، بەم شێوەیە ژمارەی خاڵەکانی بوو بە 27خاڵ و لە پلەی یەکەمی ریزبەند دێت بەبێ ئەوەی هیچ یارییەکی دۆڕاندبێت، ریال مەدرید خاوەنی 21 خاڵە و ئەمە دووەم دۆڕانیەتی لەم وەرزەی خولەکەدا.
 
لە دوایین چوار ساڵدا، یانەی بارسێلۆنا نازناوی لالیگای لەسەر ئاستی خانمان بردووەتەوە و دەیەوێت ئەمساڵیش ببێتە پاڵەوان.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەی ئیسپانیا جامی یۆرۆی 2024 بەرزدەکاتەوە. وێنە: AFP

ئیسپانیا بۆ چوارەم جار بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ

ئیسپانیا بۆ جاری چوارەم بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە کە لە یاریگەی ئۆلیمپیا ستادیۆم لە بەرلین بەڕێوەچوو، بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئینگڵتەرای بردەوە.