لێدوانی فەرمی لەبارەی پێکانی هالاندەوە

19-11-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئێرلینگ هالاند
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئێرلینگ هالاند، ئەستێرەی نەرویجی و یانەی مانچێستەر سیتی تووشی پێکانبووە و بەو هۆیەوە بەشداری لە یاریی ئەمشەوی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر سکۆتلاند ناکات، راهێنەری هەڵبژاردەکەش وردەکاریی پێکانەکەی ئاشکرا دەکات.
 
لە یاریی دۆستانەی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی نەرویج و دوورگەکانی فارۆ، ئێرلینگ هالاند تووشی پێکانبوو، ئەمەش هەر زوو ترسی خستە دڵی هاندەرانی مانچێستەر سیتی، بەتایبەت کە دوای دەستپێکردنەوەی خولەکان، یانەکە رۆژی 25ـی ئەم مانگە بەرامبەر یانەی لیڤەرپوول یاریی دەکات.
 
ستال سۆلباکن، راهێنەری هەڵبژاردەی نەرویج، لەبارەی پێکانی هێرشبەری هەڵبژاردەکەیەوە دەڵێت" بەڵێ دەتوانم بڵێم لێدانێکی گەورەیە بۆ هەر تیپێک، بەڵام ئێمە پێشتر بەبێ ئەو یارییمان کردووە، هەندێجار سەرکەوتوو بووین، هەندێکجاریش سەرکەوتوو نەبووین، بێگومان کاتێک دەستمان بە پاڵاوتنەکان کرد بۆ دوو یاریی یەکەم ئامادەنەبوو، بەڵام دوای ئەوە لە هەموو یارییەکاندا یارییکرد، بۆیە ئێستا بەداخەوەم کە لەگەڵمان نییە، ئەو رۆژی پێنجشەممە رووبەڕووی لێدانێکی کەمبووەوە."
 
راهێنەری نەرویج لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی "کێشەکەی پەیوەندیی بە جوڵەی قاچەکانییەوە هەیە، بەڵام پێکانەکەی قورس نییە، ئەمە یاریی کۆتایی ئەو دەبێت؟ ئەوەیان نازانم."
 
ئەوەی تایبەتە بە یارییکردن و نەکردنی یاریزانەکە لە یاریی بەرامبەر لیڤەرپوول، فابریزیۆ رۆمانۆ دەڵێت "پێکانی هالاند مەترسیدار نییە و یاریزانەکە بەشداری لە یارییەکەی بەرامبەر لیڤەرپوولدا دەکات."
 
هالاند لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا، 9 گۆڵی تۆمارکردووە و گۆڵکاری خولەکەیە، یاریی نەکردنی یاریزانەکە لە یاریی بەرامبەر لیڤەرپوول کاریگەریی زۆری لەسەر هێڵی پێشەوەی تیپەکەی پێپ گواردیۆلا دەبێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەی ئیسپانیا جامی یۆرۆی 2024 بەرزدەکاتەوە. وێنە: AFP

ئیسپانیا بۆ چوارەم جار بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ

ئیسپانیا بۆ جاری چوارەم بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە کە لە یاریگەی ئۆلیمپیا ستادیۆم لە بەرلین بەڕێوەچوو، بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئینگڵتەرای بردەوە.