رووداو دیجیتاڵ
هەڵبژاردەی فەرەنسا، دەستکەوتێکی بێوێنە و مێژوویی بەدەستهێنا و گەورەترین ئەنجامی لە مێژووی خۆیدا تۆمارکرد.
لە میانی یارییەکانی قۆناخی نۆیەمی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024ـی ئەڵمانیادا، هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکانی فەرەنسا میوانداری گیبرالتاری کرد و بە ئەنجامی 14-0 لێیبردەوە.
هەڵبژاردەی فەرەنسا لە هەر گێمێکی یارییەکەدا 7 گۆڵی تۆمارکرد، کە گۆڵەکانی گێمی یەکەم لە لایەن ئەم یاریزانەوە تۆمارکران: ئیناس جۆنسی یاریزانی گیبرالتار لە خولەکی 3 بەهەڵە لە گۆڵی خۆیان، مارکۆس تورام لە خولەکی 4، وارین زایری لە خولەکی 16، کیلیان ئێمباپێ لە خولەکی 31، جۆناسان کلۆس لە خولەکی 34، کینگسلی کۆمان لە خولەکی 34 و یوسف فوفانا لە خولەکی 38.
لە گێمی دووەمیشدا، ئەمانە گۆڵەکانی فەرەنسایان تۆمارکرد: ئادریان رابیۆ لە خولەکی 64، کینگسلی کۆمان لە خولەکی 66، عوسمان دێمبلی لە خولەکی 73، کیلیان ئێمباپێ لە خولەکەکانی 74 و 82 و ئۆلیڤێ ژیرۆ لە خولەکەکانی 89 و 90.
لەم یارییەدا، کیلیان ئێمباپێ هاتریکی تۆمارکرد و بووە خاوەنی 300 گۆڵ لە کاروانی وەرزشیی خۆیدا.
بەپێی تۆڕی ئاماری ئۆپتا، هەڵبژاردەی فەرەنسا جاری یەکەمە لە مێژووی خۆیدا لە یەک یارییدا زیاتر لە 10 گۆڵ تۆمار بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ