پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2020 بەچەند یارییەکی بەهێز کۆتاییدێن

رووداو - هەولێر

ئەمشەو دوایین یارییەکانی پاڵاوتنی گەیشتن بە یۆرۆی 2020 ئەنجامدەدرێن و چەند یارییەکی دیکە بەڕێوەدەچن.

لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی پێنجەمدا، هەردوو هەڵبژاردەی وێلز و هەنگاریا رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی بلیتێکی گەیشتن بە یۆرۆ دەکەن، کاتێک لە وێلز بەرامبەر یەکدی یارییدەکەن.

بەر لەم یارییە کرواتیای یەکەمی کۆمەڵەکە سەرکەوتنی یەکلاییکردووەتەوە، وێلز لە پلەی سێیەم 11 خاڵی هەیە و هەنگاریاش خاوەنی 12 خاڵە لە پلەی دووەم، بۆیە ئەمە یارییەکی یەکلاییکەرەوەیە بۆ بەدەستهێنانی بلیتی پاڵەوانێتییەکە.

لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی سێیەمدا، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بۆ پارێزگاریکردن لە پێشەنگی کۆمەڵەکە، لەنێو یاریگە و هاندەرانی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئێرلەندای باکوور یارییدەکات.

هەڵبژاردەی هۆڵەندا، لە هەمان کۆمەڵەدا لەنێو یاریگەی خۆی میوانداری ئیستۆنیا دەکات، بەلجیکای یەکەمی کۆمەڵەی نۆیەم و خاوەنی 9 بردنەوەی لەسەریەک بەرامبەر قوبرس یارییدەکات، هەموو یارییەکانیش کاژێر 22:45 بەڕێوەدەچن.