لیڤەر پوول کڵۆپ دەکوژێت

19-11-2017
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن کلۆپ-ئینگلتەرا
A+ A-
رووداو-هەولێر

یۆرگن کلۆپ، بەڕێوبەری هونەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی تووشی نەخۆشی بووە و بە پەلە گەیەندرایە نەخۆشخانە.

بە گوێرەی هەواڵی رۆژنامەکانی ئینگلتەرا، یۆرگن کلۆپ تووشی نەخۆشی ئەنفلەوەنزا بووە و چەند رۆژێک لە ناخۆشخانە ماوەتەوە.

راهێنەری یانە ئینگلزیزییەکە دوای دەرچوونی لە نەخۆشخانە قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کردوو گوتی "لیڤەر پوول منی تووشی نەخۆشی کردووە".

کلۆپ زیاتر دەڵێت" ئێستا زۆر باشم بڕوا ناکام جارێکی دیکە بچمەوە نەخۆشخانە بەڵام دکتۆر پێی گوتم تەنیا دۆڕانی لیڤەر پوول دەتکوژێت".

یانەی لیڤەر پوول لە پریمەرلیگی ئینگلیزی لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی خولەکەیە و خاوەنی 22 خاڵە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە