سەرۆکی یانەیەک خەونی فلۆرێنتینۆ پێرێز ئاشکرادەکات

19-11-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید، ئیسپانیا
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئوربانۆ کایرۆ، سەرۆکی یانەی تۆرینۆی ئیتاڵی خەونی فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی بۆ گواستنەوەی ئاندریا بێلۆتی، هێرشبەری یانەکەی ئاشکراکرد.

بیلۆتی ئێستا یەکێک لە باشترین هێرشبەرەکانی ئیتاڵیایە و بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ تۆرینۆ پێشکەشیدەکات هاوینی رابردوو چەندین یانەی گەورەی داوایاندەکرد، لەپێش هەمووشیانەوە مانچێستەر یونایتد، چێڵسی، میلان و مۆناکۆ.


 

کایرۆ ئاشکرایکردووە لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید قسەیکردووە و ریال مەدرید خواستی خۆی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە پێشانداوە، بەڵام ئەو بە سەرۆکی یانەی شاهانەی گوتووە، نرخی بێلۆتی 100 ملیۆن یۆرۆیە.

یانەی ریال مەدرید ئەم وەرزە تاوەکو ئێستا ئاستێکی خراپی پێشکەشکردووە و لەدوای 12 گەڕ یانەکە تەنیا 22 گۆڵی تۆمارکردووە و لەساڵی 2006ەوە ئەوە خراپترین ئاستی هێلی پێشەوەی یانەکەیە، لەبەرئەوەش یانەکە لە گواستنەوەی زستانەدا دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرێکی نوێدا واژۆبکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە