پرۆژەیەکی نوێی پایسکلسواری لە سلێمانی دروستکرا

رووداو - سلێمانی

نیان یاسین، پایسکلسوارێکی کچە، لە سلێمانی دوای 15 ساڵ یارییکردن لە یانەی نەورۆز و هەڵبژاردەی عێراق ئێستا دەیەوێت لە رێگەی پایسکلسوارییەوە بژیوی ژیانی خۆی دابین بکات، نیان دەڵێت، ئەوەی من دەیکەم شتێکی نوێیە و خۆشحاڵم کە پرۆژەکەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا و رۆژانەش ژمارەیەکی زۆری خانمان پایسکل لێ دەخۆڕن.