سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا وازدەهێنێت

رووداو-هەولێر

کارلۆ تاڤیکیۆ،  سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پیی ئیتاڵیا بڕیاریدا دەست لەکار بکێشێتەوە.

بە گوێرەی هەواڵی  رۆژنامەی لا ریپەبلیکی ئیتاڵی، کارلۆ تاڤیکیۆی سەرۆک بەهۆی ئەو فشارانەی کە لەسەریەتی بڕیاریدا واز لە پۆستەکەی بهێنێت.

هەر  بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، سبەینێ لە کۆبوونەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا بڕیاری کۆتایی دەدات و وازهێنانی رادەگەیەنێت.

لە یارییەکانی پاشکۆی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2018 ی رووسیا  هەڵبژاردەی ئیتاڵیا رووبەرووی هەڵبژاردەی  سوێد بوویەوە و یارییەکەی بە ئەنجامی گۆلێکی بێوەڵام لە یاری چوون و هاتندا پێدواڕند و نەیتوانی بەشداری مۆندیال بکات، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی کێشە لە نێو فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا و دەرکردنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا.