ئەنتۆنیۆ کۆنتی چارەنووسی دوو یاریزانی یەکلاییدەکاتەوە

19-11-2016
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئەنتۆنیۆ کۆنتی
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئەنتۆنیۆ کۆنتی، بەڕێوەبەری هونەری یانەی چێڵسی خواستی خۆی بەرامبەر مانەوەی سیکس فابریگاس و ئۆسکار لە یانەکەیدا پێشاندا.

کۆنتی لە لێدوانێکیدا بە رۆژنامەی دەیلی ستاری راگەیاندووە، داهاتوو ئۆسکار لە چێڵسییە، ئەو یاریزانێکی گرنگی پێکهاتەکەمە و لە ئاستێکی زۆر باشدایە، بەڵام ناکرێت هەموو هەفتەیەک بەشێوەی سەرەکی یاریبکات.

کۆنتی دەربارەی فابریگاسیش قسەیکردووە و گوتی، بەهەمان شێوە ئەویش ئاستێکی زۆر باشی هەیە، بە دڵنیاییەوە بۆ یارییەکەی سبەی بەشداری دەکات.

فابریگاس لە یارییەکەی بەرامبەر میدلزبرە دەگەڕێتەوە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە دوای ئەوەی لە چەند یاریی رابردوودا بەشێوەی سەرەکی پشتی پێنەبەستراوە.

ئەم قسانەی کۆنتی لە کاتێکدایە کە چەندین سەرچاوە ئاماژەیان بۆ رۆیشتنی ئەو دوو یاریزانە لە یانەکە کردووە، بەڵام راهێنەرە ئیتاڵییەکە دەیەوێت لە ستامفۆرد بریج بمێننەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە