ڤیدیۆ؛ هیلال بە بەرچاوی جۆکۆڤیچەوە سەرکەوتنێکی نوێی بەدەستهێنا

11 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
نۆڤاک جۆکۆڤیچ ئامادەی یارییەکە بوو
نۆڤاک جۆکۆڤیچ ئامادەی یارییەکە بوو
نیشانەکردن نۆڤاک جۆکۆڤیچ یانەی هیلال
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یانەی هیلال بەردەوامە لەسەر سەرکەوتنەکانی لە خولی رۆشنی سعودی و توانی پارێزگاری لە پێشەنگی ریزبەندیی خەلەکە بکات.
 
لە گەڕی حەوتەم خولی رۆشنی سعودیە، لە ریازی پایتەخت، یانەی هیلال بە سێ گۆڵ بەرامبەر بەهیچ لە یانەی فەیحای بردەوە.
 
لەو یارییەدا، کە نۆڤاک جۆکۆڤیچ یاریزانی تێنسی سڕبی ئامادەی بوو، هیلال لە خولەکی چوارەمدا لە رێگەی مارکۆس لیۆناردۆوە گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.
 
لە خولەکی شەست و چوارەمدا یانەی هیلال لە رێگەی سالم دۆسەری گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.
 
یانەی هیلال لە خولەکی هەشتادا لە رێگەی محەممەد قەحتانییەوە گۆڵی سێیەمیشی تۆمارکرد و هیلال بە 21 خاڵ پارێزگاری لە پیشەنگی خولەکە کرد، لە کاتێکدا تەنیا 5 خاڵی هەیە و پلەی 15ـی ریزبەندی گرتووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە