ڤیدیۆ؛ ئۆگسبۆرگ بایرنی شۆککرد

19-10-2019
سه‌فین ته‌ها @safintaha
A+ A-

رووداو-هەولێر

یانەی بایرن میونشن لە دواخولەکی یاریدا دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا، دوای ئەوەی ئۆگسبۆرگ بەرامبەربوونی بەسەر یانە باڤارییەکەدا سەپاند.

لە گەڕی هەشتەمی خولی یانەکانی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە یاریگە زەحمەتەکەی ئیمبۆڵس ئارینا بووە میوانی یانەی ئۆگسبۆرگ و یارییەکەش بە یەکسانبوونی هەردووتیپ بە دووگۆڵ کۆتاییهات.

دوای تێپەڕبوونی سی چرکە بەسەر یارییەکەدا، یانەی میواندار لە رێگەی مارکۆ ریشتەر گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، دوای ئەوەی پاسێکی بە سەر لەلایەن رانی خدێرای برای سامی خدێراوە پێگەیشت، بەڵام وەڵامی بایرن میونشن لە خولەکی 14ـدا بوو، کاتێک رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی توانی گۆڵی یەکەم و بەرامبەر بۆ یانەی بایرن میونشن تۆماربکات، ئەمە یاری هەشتەمە لەسەریەک لیڤا گۆڵ دەکات کە ماوەی 15 ساڵە هیچ یاریزانێکی بایرن ئەم کارەی نەکردووە، گۆڵی دووەمی یانە باڤارییەکەش لە خولەکی 49ـی نیوەی دووەمدا بوو، کاتێک سێرج نابری بە لێدانێکی جوان لە دەرەوەی هێڵی سزا گۆڵەکەی کرد، لە خولەکی  91ـدا ئالفرێد فینبۆگاسۆنی ئایسلەندی ئەنجامەکەی بۆ یانەی میواندار راستکردەوە و 2-2 کۆتاییهات.

بایرن هەلی گەیشتن بە پلەی یەکەمی لەدەستدا، کۆی خاڵەکانی بۆ 15 خاڵ بەرزکردەوە، ئۆگسبۆرگیش لەدوای دوو شکست، خاڵێکی بردەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە