دەستەی هاندەرانی یانەی ئینتەرمیلان لە کوردستان دروست کرا


ئەم پۆلە هاندەرەی یانەی ئینتەرمیلان بەپۆشینی درێسی یانەکەیان و بەرزکردنەوەی دروشم و نوسراو لە یەکێک لە کافتریاکانی هەولێر، یەکەمیان چالاکیان ئەنجامدا بە کۆبوونەوەیان لە یاریی تیپەکەیان بەرامبەر یانەی یۆڤانتس کە بە یەکسانبوونی هەر دوو تیپ تەواوبوو.

یەکەمجارە لە باشووری کوردستان ژمارەیەکی وا زۆر هاندەریی یارییەکان خولی سێریا ئەی ببیندرێت، ئەوان حەز دەکەن میوانداریی دەستەی هاندەرانی یانەکانی دیکە بکەن لە کاتی بەڕێوەچوونی رکابەرییەکاندا.

لە باشووری کوردستان حەزێکی زۆر هەیە بۆ سەیری یارییەکانی تیپەکانی ئەوروپا، هەروەها دەستەی هاندەرانی یانە ریاڵ مەدرید، بارسیلۆنا، ئەرسناڵ هەیە، هەروەها دەستەی هاندەرانی یانەی ئینتەرمیلان هەرچەندە سەرەتای کارکردنیەتی، بەڵام دەیەوێت چالاکیەکان فراوانتر بکات بۆ شارەکانی دیکەی باشووری کوردستان.