ڤیدیۆ؛ چی لەبارەی ئەو هوتێلە دەزانی کە کریستیانۆ لە تاران تێیدا دەمێنێتەوە؟

19-09-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
هوتێلی سپیناس پاڵاس لە تاران
هوتێلی سپیناس پاڵاس لە تاران
نیشانەکردن هوتێلی سپیناس پاڵاس لە تاران کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

ئەمە ئەو هوتێلەیە کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ شەوی رابردوو تێیدا ماوەتەوە.. هوتێلی سپیناس پاڵاس لە تاران.. کریس لەگەڵ نەسڕ لەوێیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی پێرسپۆلیسی ئێرانی لە میانی یارییەکانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا.. هوتێلەکە لە گەڕەکی سەعادەتە لە باکووری تاران.. یەکێکە لە گەڕەکە هەرە دەوڵەمەندەکانی تاران.. 
 
سپیناس پاڵاس هوتێلێکی پێنج ئەستێرەیە.. یانەی نەسڕ وەک بەڕێوەبەری هوتێلەکە ئاشکرایکردووە سێ نهۆمی گرتووە، سویتێکی تایبەت بۆ رۆناڵدۆ کە گەورەترینی نێو هوتێلەکەیە.. هوتێلەکە لە 28 نهۆم پێکهاتووە، رووبەرەکەی 75 هەزار مەترە.. سەوزاییەکی زۆری هەیە.. 500 ژوور و سویتی تێدایە، چەندین مەلەوانگە و هۆڵی سینەما و رێستۆرانتی جیاوازی تێدایە.. جێگەی دوو هەزار کەسی تێدا دەبێتەوە... ئەو سویتەی رۆناڵدۆ لێی ماوەتەوە لە نهۆمی 28ی هوتێلەکەیە، رووبەرەکەی 250 مەترە، بە سویتی پرێزدێنت ناسراوە.
 
میدیای ئێران وتوویانە لەوکاتەوە شوێنی مانەوەی نەسڕ لە تاران ئاشکرا بووە، هەموو ژوورەکانی هوتێلەکە شەڕیان لەسەرە.. لە نهۆمەکانی خوارەوە ژوورێکی دوو کەسی نرخەکەی گەیشتووەتە 15 ملیۆن تمەن واتە 300 دۆلاری ئەمریکی... بەڵام ژووری نهۆمەکانی سەرەوە، کە لە رۆناڵدۆوە نزیکترە، ژوورێکی دوو کەسی بە 84 ملیۆن تومەن واتە 800 دۆلارە.
 
عەلی ئەسغەر ئەمیری، بەڕێوەبەری هوتێلی سپیناس پاڵاس دەڵێ، لە دوێنێوە لە بارێکی ئاوارتەداین.. خەڵکێکی زۆر لێمان کۆبوونەتەوە و لەچواردەوری هوتێلەکە ناڕۆن و دەیانەوێت رۆناڵدۆ ببینن.. ئەو دەڵێ بەداخەوە خەڵک هاتن و پاڵەپەستۆیان دروستکرد و خۆیان گەیاندە نێو ریسیپشن و هۆڵی چاوەڕوانیی لە هوتێلەکە و زیانیان بە هوتێلەکە گەیاند لەپێناو بینینی رۆناڵدۆ.. هەندێک دەرگایان شکاندووە و دەروازەی سەرەکیی هوتێلەکە زیانی بەرچاوی پێگەیشتووە و سەوزاییەکی زۆر ژێرپێخراوە.. 
 
بەرپرسانی هوتێلەکە ناچاربوون بۆ دوورخستنەوەی قەرەباڵخی لە چواردەوری هوتێلەکە داوای هێزی زیادەی پۆلیس و ئاسایش بکەن تاوەکو رۆناڵدۆ و یاریزانەکانی دیکەی نەسڕ لە نزیکبوونەوەی خەڵک بپارێزن و بەسەلامەتی بیانگەیەننە کاتی یارییەکەیان بەرامبەر پێرسپۆلیس.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە