ڤیدیۆ؛ لێدوانی کاسترۆ لەسەر کریستیانۆ

19-09-2023
ئیحسان تاهیر
کاسترۆ و رۆناڵدۆ
کاسترۆ و رۆناڵدۆ
نیشانەکردن لویس کاسترۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لویس کاسترۆ، راهێنەری یانەی نەسڕ، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکی ئەمڕۆی یانەکەی لە چامپیۆنزلیگدا، پەسنی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەکەی دا و گوتی "رۆناڵدۆ زۆر خۆی ماندوو دەکات، ئاستێکی بەرز پێشکێش دەکات و ژمارەی گۆڵەکانی زیاد دەکات".
 
ئەمڕۆ کاژێر 21:00 بە کاتی باشووری کوردستان، یانەی نەسڕ بە سەرکردایەتی رۆناڵدۆ دەبێتە میوانی یانەی پێرسپۆلیسی ئێرانی، کە یەکەم یاریی دۆن کریستیانۆیە لە چامپیۆنزلیگی ئاسیادا.
 
لویس کاسترۆ، راهێنەری یانەی نەسڕ، لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤاناندا، باسی کریستیانۆ رۆناڵدۆی کرد، کە ئەمە پوختەی قسەکانی بوو:
 
هەمووان دەزانن کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانێکی گەورەیە و وەک گوتم رۆڵێکی گەورەی هەبووە لەو خاڵانەی بەدەستمان هێناون، ئەو گۆڵی زۆری تۆمارکردووە. هەروەها بەردەوام کۆشش دەکات و خۆی ماندوو دەکات و ئاستێکی زۆر باش پێشکێش دەکات، هیچ گومانێکم نییە کە ئەو یاریزانە لەم یارییەدا دەیەوێت ژمارەی گۆڵەکانی زیاد بکات و لە باشترین دۆخدا بێت، ئەمە بە بۆچوونی ئێمە رۆڵی ئەوە لە تیپەکەدا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە