ڤیدیۆ؛ هاجەر و میهایلۆڤیچ باشترینی پاڵەوانێتی باسکەی سیانە بوون

رووداو دیجیتاڵ

چالاکییەکانی پاڵەوانێتی رێدبۆڵی جیهانی بۆ باسکەی سیانە، لە بەلگرادی پایتەختی سڕبیا کۆتاییهات.
 
لەم پاڵەوانێتیەدا تیپەکانی 24 وڵات بەشدارییان تێداکرد، کە تاوەکو ئێستا گەورەترین پاڵەوانێتی لەو جۆرەیە ئەنجام درابێت.
 
لە رکابەرییەکانی پیاوان، نازناوەکە لەلایەن سڕبیای وڵاتی میواندارەوە بەدەستهێنرا، دوای ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا بە ئەنجامی 11-10 لە پۆڵەندای بردەوە.
 
ئەم سەرکەوتنە هاوکات بوو لەگەڵ ئاهەنگەکانی سڕبیا بۆ یادی 100 ساڵەی بەفەرمی هاتنی تۆپی باسکە بۆ وڵاتەکە.
 
نیکۆلا میهایلۆڤیچی سڕبی خەڵاتی باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا.
 
لە کێبڕکێی خانماندا، خەڵاتی باشترین یاریزان بەخشرایە هاجەر عامر، کە سەرکردایەتی هەڵبژاردەی خانمانی میسری کرد بۆ بردنەوەی نازناوەکە، دوای ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا بە ئەنجامی 15-10 لە ژاپۆنی هەڵگری نازناوەکەی بردەوە.