ڤیدیۆ؛ تیپەکەی بێکهام بە گۆڵی هیگواین لە تیپەکەی وەین روونیی بردەوە

 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی کە دەیڤد بێکهام، ئەستێرەی پێشووی ئینگلتەرا خاوەنداریەتیی دەکات، سەرکەوتنی بەرامبەر دی سی یونایتد بەدەستهێنا، کە وەین روونی راهێنەریانە.
 
یارییەکە لە رکابەرییەکانی گەڕی 32ـی خولەکەدا لە یاریگەی خۆیدا یارییکرد، بەڵام بە دوو گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ دۆڕا.
 
لە خولەکی 22 کریستیان بێنتکێ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی دی سی یونایتد تۆمارکرد، بەڵام زۆری نەبرد لە خولەکی 33 لیۆناردۆ کامپانا ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و یارییەکەی گەڕاندەوە خاڵی سەرەتا و نیوەی یەکەم بەیەکسانبوون کۆتاییهات.
 
لە خولەکی 53 لیۆناردۆ کامپانا گۆڵێکی دیکەی تۆمارکرد و ئینتەرمیامی پێشخست، بەڵام ئەمجارە دی سی یونایتد ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و تاکسیارشیس فۆنتاس ئەنجامەکەی بۆ خاوەن یاریگە یەکسانکردەوە.
 
یارییەکە خەریکبوو بەرەو کۆتایی دەچوو، گۆنزالۆ هیگواین، هێرشبەری ئەرجەنتینی گۆڵی سێیەم و یەکلاکردنەوەی یارییەکەی لە بەرژەوەندی یانەی ئینتەرمیامی تۆمارکرد و تیپەکەی دەیڤد بێکهام سێ خاڵی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بردەوە.
 
دوای ئەم بردنەوەیە، ئینتەرمیامی لە پلەی حەوتەمی بەشی رۆژهەڵاتی خولەکەیە و 42 خاڵی هەیە و لە دوایین پلەی گەیشتنە بە قۆناخی پاڵاوتنەکان.
 
لە بەرامبەردا یانەی دی سی یونایتد لە پلەی کۆتایی ریزبەندی بەشی رۆژهەڵاتی خولەکەیە و تەنیا 27 خاڵی کۆکردووەتەوە.