گالەری


رووداو دیجیتاڵ

رکابەرییەکانی پاڵەوانێتی پایسکلسواریی تور دێ فرانس، لە کۆتایی نزیکدەبێتەوە، پریمۆش رۆگلێشی سلۆڤینیش نزیکە لە بردنەوەی نازناوەکە.

دوای کۆتاییهاتنی رکابەرییەکانی گەڕی 19ـی پاڵەوانێتییەکە، کراگ ئاندێرسۆنی دانیمارکی توانیی پێش هەمووان 166.5 کیلۆمەتر ببڕێت و پلەی یەکەمی رکابەرییەکانی گەڕەکە لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاییبکاتەوە، بەڵام درێسی زەردی تایبەت بە پێشەنگی ریزبەندەکە هەر لای رۆگلێش مایەوە.

تەنیا دوو گەڕ ماوە رکابەرییەکانی ئەمساڵی پاڵەوانێتییەکە کۆتاییبێت، رۆگلێش بە جیاوازیی 57 چرکە لە تادی بوگاشاری هاونیشتمانی دوورە، کە ئەمیشیان لەم وەرزەی پاڵەوانێتییەکەدا ئاستێکی بەرزی پێشکێشکردووە و هەمیشە رکابەر بووە لە بردنەوەی پلەکانی پێشەوەی گەڕەکانی پاڵەوانێتییەکە.


ریزبەندی گشتی پاڵەوانێتییەکە تاوەکو ئێستا بەمشێوەیەیە.

1- پریمۆش رۆگلێشی سلۆڤینی - 83:29،41 کاژێر
2- تادی بوگاشاری سلۆڤینی - جیاوازیی 57 چرکە
3- میگێل ئانخێل لۆپێزی کۆڵۆمبی - جیاوازیی 1.27 خولەک
4- ریچی پۆرتی ئوسترالی - جیاوازیی 3.16 خولەک
5- میگێل لاندای ئیسپانی - جیاوازیی 3.28 خولەک